هەواڵ

نێچیرڤان بارزانی لە ڕووسیایە



بزاڤ:

پێگەی ئەلکترۆنی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەرەو ڕووسیا بەڕێکەوتووە.

حکومەتی هەرێم دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی له‌ "حه‌فتا و سێیه‌مین ئاهه‌نگى ساڵانه‌ى مۆسكۆ له‌ یادى سه‌ركه‌وتنى جه‌نگى مه‌زنى نیشتمانى (جه‌نگى جیهانیى دووه‌م)دا" بەشداری دەکات.

دەشڵێت، نوسینگەی ڤلادیمێر پوتین لەڕێی ئیگۆر سیچن ‌سه‌رۆكى جێبه‌جیكارى كۆمپانیاى ڕۆسنه‌فتەوە بانگهێشتی نێچیرڤان بارزانی کردووە.

هەروەها دواى بەشداریی لەو ساڵیادە، نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە و بەپێی هەواڵەکەی پێگەی ئەلکترۆنی حکومەتی هەرێم، چاوی بە ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا دەکەوێت.


‌‌‌
5/8/2018 7:47:51 PM
Print Friendly and PDF