هەواڵ

وەزارەتی دارایی ڕەزامەندى لەسەر خەرجکردنی كرێی خوێندنی ژمارەیەک لە هەڵگرانی ماستەر و دكتۆرا دەربڕی



بزاڤ :

وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاندووە، لەسەر داوای حکومەت وەزارەتی دارایی ڕەزامەندى لەسەر خەرجکردنی كرێی خوێندنی ژمارەیەک لە هەڵگرانی ماستەر و دكتۆرا بەپێی ڕێنمایی ٣٨ دەربڕیوە
.

 

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ ئێن ئاڕ تی نێردراوە ڕایگەیاندووە، "لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز سەرۆكی حكومەتی هەرێم دوێنێ دووشەممە، ڕێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر بەردەوامیدان بە خەرجكردنی كرێی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا، لە چوارچێوەی رێنمایی دارایی ژمارە ٣٨".

لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، خەرجکردنەکە بەگوێرەی لیستەكانی لیژنەی تایبەتمەند و بە ڕەچاوكردنی دۆخی دارایی هەرێم دەبێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە ، پێشتر ژمارەیەک لەو خوێندکارانەى ماستەر و دکتۆرا کە لە زانکۆکانى دەرەوەى وڵات دەیانخوێند بەپێی ڕێنمایی دارایی ١١ی عێراق و ٣٨ ی هەرێم دەبوو سەرجەم خەرجییەکانى خوێندنەکەیان بۆ بگەڕێنرێتەوە، بەڵام بەهۆی قەیرانى دارایی و سیستمی پاشەکەوتی موچە خەرجکردنى ئەو پارەیە وەستێنرا و لە ماوەى ڕابردوودا ئەو خاوەن بڕوانامە ماستەر و دکتۆرایانە چەندجارێک خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.



‌‌‌
5/8/2018 5:40:40 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو