وەرزش

ئەمشەو یاری کۆتایی جامی فەڕەنسا ئەنجام ئەدرێ



بزاڤ : توانا سیوەیلی 

ئەمشەو کاتژمێر 10:05 خولەکی سێ شەممە 8/5 /2018 یاری کۆتایی جامی فەڕەنسا لە نێۆان یانەی  لیز هێر بێرس و یانەی پاریس سان جێرمان لە یاریگای سان دۆنی لە شاری پاریس ئەنجام ئەدرێت .

یانەی پاریس سان جێرمان لە خولی فەڕەنسا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردوو نازناوەکەی بۆ خۆی یەکلاکردەوە بۆیە دەیەوێت ئەمشەویش کاسی فەڕەنسا بەدەست بهێنێت . 

ئۆنای ئێمری ڕاهێنەری یانەی پارس سان جێرمان 19 یاریزانی بۆ یارییەکە بانگهێشت کردووە و سێ یاریزانی گرنگ نیمار داسێلڤا و مارکۆ ڤێراتی و حاتەم بن عەرەفە بانگهێشت نەکردووە .


‌‌‌
5/8/2018 3:25:57 PM
Print Friendly and PDF