هەواڵ

ئەڵمانیا.. بەهۆی دوو ڕووداوی هاتوچۆ ژمارەیەک کەس گیانیان لەدەستدا



بزاڤ :

بە هۆی دوو ڕووداوی هاتوچۆ لە باشوری ئەڵمانیا چوار کەس گیانیان لەدەستدا و ١٤ی تریش بریندار بوون
.

ماڵپەڕی دۆیچە ڤێلە بڵاویکردووەتەوە، لە ویلایەتی بایرن لە باشوری ئەڵمانیا شەمەندەفەرێکی نەفەرهەڵگر بە ٢٠ سەرنشینەوە خۆیکێشاوە بە شەمەندەفەرێکی بارهەڵگردا و بەوهۆیەشەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٤ی تریش بریندار بوون کە باری تەندروستی یەک کەسیان ناجێگرە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، تا ئێستا هۆکاری ڕووداوەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوەی پۆلیس لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

دۆیچە ڤێلە ئەوەشی خستووەتەڕوو، چەند کاتژمێر پێش ئەو ڕووداوە و لە هەمان ناوچە، شەمەندەفەرێک خۆی بە ئۆتۆمبێلێک بە دوو سەرنەشینەوە کێشاوە و لە ئاکامدا هەر دوو سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لەدەستداوە.

ڕوونیشیکردووەتەوە، ڕووداوەکە لە کاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلەکە بەسەر هیڵی ئاسنی شەمەندەفەرەکە ڕوویداوە



‌‌‌
5/8/2018 1:41:40 PM
Print Friendly and PDF