هەواڵ

ڕەوشى کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەى شارەکانى هەرێم



بزاڤ:
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە هەندێک ناوچە 
باران بارینی بەلێزمە بەردەوام دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٢٥ پلە و نزمترینیش ١٦ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ٢٣ پلە بە ١٧ پلە دەبێت، دهۆک ٢٣ بە ١٤ پلە دەبێت، کەرکوک ٢٧ پلە بە ١٧ پلە دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەگەری هەیە سبەی چوارشەممە باران بارینی بەلێزمە لە هەندێک ناوچە بەردەوام بێت، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٢٤ پلە و نزمترینیش ١٦ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ٢٣ پلە بە ١٦ پلە دەبێت، دهۆک ٢٤ بە ١٣ پلە دەبێت، کەرکوک ٢٦ پلە بە ١٦ پلە دەبێت.



‌‌‌
5/8/2018 1:26:26 PM
Print Friendly and PDF