هەواڵ

کەلار.. فەرمانبەرانی مەدەنی وەزارەتی ناوخۆ گردبوونەوە


بزاڤ:


 
فه‌رمانبه‌رانی مه‌ده‌نی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئەمڕۆ لە قەزای کەلار بەمەبەستی هاوتاکردنی مووچەکانیان لەگەڵ کارمەندانی سەربازی گردبوونەوەیان ئەنجامدا.

لە گردبوونەوەکەدا کە لە بەردەم دیوانی ئیدارەی گەرمیان بەرێوەچوو فەرمانبەرانی مەدەنی سنورەکە داوای هاوتاکردنی مووچەکانیان دەکرد لەگەڵ کارمەندانی سەربازی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ ئەو مەبەستەش یاداشتێكیان ئاراسته‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان كرد.

لە یاداشتەکەیاندا فەرمانبەرانی سنوری ئیدارەی گەرمیان ئاماژەیان بە ئەوە کرد، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێم به فــەرمانــی وزاری ژماره ( ١٤٣٠٣ لـــــه٤/٦/٢٠١٢ ) كه تێدا لیژنەیەكی پێكهێنرابوو بۆ دیراسەكردنی بابەتەكه،  بەڵام  وەزارەتی دارایی ھەرێم یاساکەی جێبەجێ نەکردووە و ڕەزامەندی لەسەر ھاوتاکردنەکە دەرنەبڕیوە.

لە یاداشتەکەدا ئەوەش هاتووە، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراق موچەی سەرجەم فەرمانبەرانی مەدەنی ھاوتای موچەی کارمەندانی ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیە و ھەرێمی کوردستانیش بەشێکە لە عێراقی فیدراڵ، ئەم ھاوتاکردنە لە یاسای ژمارەی ١٨ی ساڵی ٢٠١١ دا ھاتووە.

جەختیان لە ئەوە کردووە، ئەگەر داواکاریەکانیان جێبەجێ نەکرێت ئەوا هەڵوێستی تری مەدەنیانە دەگرنەبەر و ناچاردەبن داوا لە حکومەتی عێراق بکەن وەک ڕەگەزنامە و نوسینگەی زانیاری بخرێنە سەر وەزارەتی ناوخۆی عێراق.

هاوکات هەر ئەمڕۆ بەشێک لە کارمەندانى مەدەنى سەر بە وەزارەتى ناوخۆ لە سنوری ئیدارەی ڕاپەرین بەمەبەستى هاوتاکردنى موچەکانیان لەگەڵ کارمەندانی سەربازی گردبوونەوە.



‌‌‌
5/7/2018 2:53:43 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ