هەواڵ

هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەکی سەبارەت بە کەشوهەوا بۆ شۆفێران بڵاوکردەوە



بزاڤ :
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەکی سەبارەت بە کەشوهەوا بۆ شۆفێران بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، داوا لە شۆفێران دەکەین وریابن لەکاتى گەشتەکانیان بەهۆی ئەگەری بارینى بارانێکى زۆر و ئەگەری دروستبوونى لافاو.


 بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، "به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وا بۆ ٢٤ كاتژمێری داهاتوو ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ‌بارانبارین به‌رده‌وامی هه‌بێت و له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان باران به ‌لێزمه‌ بێت و ‌ئاستی بینین زۆر كه‌مبێته‌وه".


‌ڕاشیگەیاندووە، "ئاگاداری شوفێران ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه ‌بهنیازن گه‌شت بۆ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان بكه‌ن،‌ له‌ حاڵه‌تی پێویست نه‌بێت سه‌فه‌ره‌كانیان نه‌كه‌ن و له‌ڕێگای سه‌فه‌ریش توشی باران بوونه‌وه‌ ئه‌وا به‌رده‌وامی به ‌گه‌شته‌كانیان نه‌ده‌ن و ‌له ‌شوێنێك ئوتومبێله‌كانیان ڕابگرن كه ‌به‌رزبێت و ئاستی ئاو كاریگه‌ری نه‌بێت له‌سه‌ریان".


 هاتوچۆی هەولێر ئەوەشی ڕاگەیاندووە، ئاگاداری كه‌میی ئاستی بینین بن و‌ تیژڕۆیی نه‌كه‌ن چونكه‌ ته‌ڕبوونی ڕووی شه‌قامه‌كان كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر مانه‌وه‌یان به‌ سه‌لامه‌تی له‌سه‌ر ڕووی ڕێگاكان".


 ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێم بڵاویکردەوە بارانبارین لە شەوى دووشەممە لەسەر سێ شەممە لە ناوچەکانى باکورى ڕۆژئاواى هەرێم دەستپێدەکات و بەرەبەیانى ڕۆژى سێ شەممە لە تەواوى ناوچەکانى هەرێم باران دەبارێت'.


 ئاشکراشیکرد، ماوەى مانەوەى کاریگەرى باران لەسەر ناوچەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر و سنوورى پارێزگاى دهۆک زیاترە، هەروەها مەترسى بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو لەو دوو پارێزگایە زیاترە، بەهۆى شەستە باران و بارانبارینى بەلێزمە



‌‌‌
5/7/2018 1:40:57 PM
Print Friendly and PDF