هەواڵ

پەرلەمانى کوردستان یەکەم دانیشتنى خولى نوێى ئەنجامدا


بزاڤ :


ئەمڕۆ له‌ كاتژمێر ١١ی پێشنیوه‌ڕۆى رێكه‌وتی ٧/٥/٢٠١٨، پەرلەمانى کوردستان  کۆبوونەوەى یەکەم دانیشتنى كردنه‌وه‌ى خولی گرێدانی به‌هارەى ئەنجامدا.


سەرۆکایەتى کۆبوونەوەى ئەمڕۆ لەلایەن جەعفەر ئیمینکى جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستانەوە بەڕێوەدەبرێت.

دوێنێ لە ڕاگەیەنراوێکدا دەستەی سەرۆکایەتى پەرلەمان ڕایگەیاند، به‌پێی حوكمی مادده‌ى یه‌كه‌م له‌ یاساى ژماره‌ ١ى ساڵى ٢٠١٧ یاساى درێژكردنه‌وه‌ى خولى هه‌ڵبژاردنى چواره‌مى په‌رله‌مان و، حوكمى بڕگه‌ ٢ له‌ مادده‌ى ١٧ و بڕگه‌ ١ی له‌ مادده‌ى ١٨ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی عێراق ژماره‌ ١ی ساڵی ١٩٩٢ی هه‌مواركراو، بڕیاریانداوە بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌کانى په‌رله‌مان بكه‌ن بۆ دانیشـتنی كردنه‌وه‌ی خولى گرێدانی به‌هاره‌ى ســـاڵی پێنجه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق.

پاش کەمتر لە کاتژمێرێکیش پەرلەمانى کوردستان کۆتایی بە کۆبوونەوەکەى هێنا.



‌‌‌
5/7/2018 1:29:43 PM
Print Friendly and PDF