هەواڵ

بومەلەرزەیەک باشووری ڕۆژئاوای ئێرانی هەژاند


بزاڤ :


بومەلەرزەیەک باشوری ڕۆژئاوای ئێرانی هەژاند و بەوهۆیەشەوە ژمارەیەک هاوڵاتی ئەو ناوچەیە برینداربوون
.

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، کاتژمێر ١٢ و ٢٦ خولەکی شەوی ڕابردوو بە کاتی ئەو وڵاتە بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٨ پلە بە پێوەری ڕێختەر ناوەندی پارێزگای کەهگولیە و بۆیرئەحمەدی هەژاندووە و بەوهۆیەشەوە زیاتر لە ٨٠ کەس برینداربوون.

ماڵپەڕی ئیسنا ئاماژەی بەوە کردووە، بومەلەرزەکە بە قوڵایی ٥ کیلۆمەتر لەژێر زەوی و بە دووری شەش کیلۆمەتر لە شاری چیتابی سەر بە پارێزگای کەهگولیە و بۆیرئەحمەد ڕوویداوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوای ڕووداوەکە دانیشتووانی ئەو ناوچەیە لە ماڵەکانیان چوونەتە دەرەوە و شەویان لەسەر شەقامەکان بەسەربردووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو، بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٢ پلە بە پێوەری ڕێختەر شارەکانی سی سەخت و یاسوجی لە پارێزگای کەهگولیە و بۆیرئەحمەد هەژاند و بەوهۆیەشەوە نزیکەی ١٣٠ کەس برینداربوون.



‌‌‌
5/7/2018 1:21:49 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ