هەواڵ

وەزیرێکی ئیسرائیل: هێرشی ئێران بۆ سەرمان بە کوژرانی ئەسەد وەڵام دەدرێتەوە



بزاڤ :

وەزیری وزەی ئیسرائیل هۆشداریدەداتە ئێران لە هێرشکردنە سەر پێگەکانی ئیسرائیل لە ناوخاکى سوریا وەو دەڵێت ئەو جۆرە هێرشانە بە کوشتنی بەشار ئەسەد وەڵامدەدەنەوە.

یوڤاڵ شتاینتز، ئەمڕۆ دووشەممە بە ماڵپەڕی واینێتی ئیسرائیلی وتووە "ئەگەر ئەسەد ڕێگە بە ئێران بدات خاکی سوریا بۆ هێرشکردنە سەر پێگەی ئیسرائیل بەکاربهێنێت ئەوا پێویستە بزانێت ئەو جۆرە هێرشە دەبێتە کۆتایی بۆ خۆی و ڕژێمەکەی".

ناوبراو هۆشداریداوە کە "خوێنی ئەسەد ببیتە باجی هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل".

ئەمەش دوای ئەوەدێت دوێنێ میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە ئێران ئامادەکاری دەکات بۆ هێرشکردنە سەر پێگەی ئیسرائیل لە ناو خاکى سوریا وە لە تۆڵەی ئەو هێرشانەی ئیسرائیل لە دژی ئێران لە سوریا ئەنجامیداوە.



‌‌‌
5/7/2018 1:19:52 PM
Print Friendly and PDF