هەواڵ

دابەشکردنی مووچەی کەم ئەندامان دوادەکەوێت


بزاڤـ: ھۆشیار جەمال

سکرتێری یە کێتی کە م ئە ندامان رایگەیاند کە مووچەی ھاووڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی ٤ دابەشدەکرێت.

‌ 
 سامان حسێن، سکرتێری یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان بە بزاڤی ڕاگەیاند: ‌ "سبە ینێ موچە خاوەن پێداویستی تایبەت دابە ش ناکرێ بەھۆی گۆڕانکاریی لە مووچەکانیان ڕۆژی دابەشکردنی مووچەی کەمئەندامان دەکەوێتە یەکشەممە، ٢٢ی ٤ی ٢٠١٨".

ئاماژەشی بەوەش کرد کە "ئەو کەم ئە ندامانە ی مووچەیان (٩٠,٠٠٠) دینار بوو زیاد دەبێت بۆ (١٢٠,٠٠٠) دینار، ئەو گۆڕانکارییەش پێویستی بە کاتە و ناتوانرێت لیستی مووچەکانیان بۆ سبەی ئامادەبکرێت".


ئاشکراشی کرد کە موچەی ئەو کەم ئە ندامانە ی فە رمانبەرن موچە کانیان ھە ر بە پاشە کە وتەوە دابە ش ئە کرێت و تە نھا (٦٠٠٠٠)دینارە



 سامان حسێن، سکرتێری یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان وتیشی: ''وەزیری دارایی پێی راگەیاندە لەسەر خەرجی وەزارەتەکە ئەو کەمئەندامانەی کە مووچەیان ٩٠ ھەزارە زیادکراوە بۆ ١٢٠ ھەزار دینار".


شایەنی باسە ئەگەرچی حکومەتی ھە رێم پێشتر ڕایگە یاند بوو ئەو مووچە خۆرانە کە متر لە (٤٠٠٠٠٠) ھە زاربێت پاشەکە وت ناکرێ، بە ڵام ئە وبڕیارە مووچە ی خاوە ن پێداوستیە تایبە تە کانی نە گرتۆتەوە.


‌‌‌
4/16/2018 9:55:23 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ