وەرزش

خولی ئیسپانی ... ڕیاڵ مەدرید له مەلەگای بردەوە


بزاڤـ: توانا سوەیلی

لە یاریگای ڕۆزالیدا یانەی ڕیاڵ مەدرید بووە میوانی یانەی مەلەگا بە دوو گۆڵ بەرامبەر به گۆڵێک یارییەکەی لێ بردەوە .

لە میانەی ڕکابەرییەکانی هەفتەی 32 خولی تۆپی پێی یانەکانی ئیسپانیا هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و مەلەگا ڕووبەڕووی یەکتر بونەوە .

گۆڵەکانی ڕیاڵ مەدرید ئیسکۆ و کاسامیرۆ لە خولەکەکانی 29 ،63 تۆماریا کردوو تاکە گۆڵەکەی مەلەگا دیگۆ ڕۆلان لە خولەکی 93 تۆماری کرد بەم بردنەوەیە ڕیاڵ مەدرید توانی 3 خاڵی گرنگ بەدەست بهێنێت .

یانەی ڕیاڵ مەدرید لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیادایە بە 67 خاڵ و یانەی مەلەگا له پلەی کۆتاییە بە 17 خاڵ .


‌‌‌
4/16/2018 9:49:50 PM
Print Friendly and PDF