هەواڵ

قادر حاجی عەلی: پڕۆژەی ''سەرۆکی ھەتا مردن" لەسەر دەستی بزوتنەوەی گۆڕان شکستی ھێنا


بزاڤـ: 

قادر حاجی عەلی، سەرۆکی لیژنەی باڵای ھەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند: لە چەندساڵی رابردودا بزوتنەوەی گۆڕان ئیرادەیەکی بەردەوام و بەھێزی بە خەڵکی کوردستان نیشاندا و بۆ ھەموانیشی سەلماند کە تەسلیمی ئیرادەی خۆسەپێنی ھیچ ھێزێکی سیاسیی نابێت و تەنانەت پڕۆژەی ''سەرۆکی ھەتا مردن" لەسەر دەستی بزوتنەوەی گۆڕان شکستی ھێنا".

ووتیشی: حوکمڕانان ساڵانێکە سزای دەستەجەمعی خەڵکی کوردستان دەدەن، بەھەمانشێوە پێویستە دەنگدەرانی ناڕازیش لەسەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ چوار ساڵی ئایندە سزای ئەم حوکمڕانە بێدەربەست و نابەرپرسیار و گەندەڵانە بدەن".

ڕاشیگەیاند: سیاسەتی پارتی و یەکێتی ھەموو ئەو سەرمایە ئەخلاقیی و رەمزییانەی گەلی ئێمە لەخەباتی درێژخایەنی خۆیدا دروستیکردبوو، بەتەواوی وێران کرد. ئەزمونی ھەرێم بە کردەوە بووە بە یەکێک لە ئەزموونە ھەرە گەندەڵەکانی دونیا و خانەوادە دەسەڵاتدارەکانی ئەم ھەرێمەش وەک خانەودا ھەرە گەندەڵەکانی دونیا دەبینرێن و مامەڵەیان لەگەڵ دەکر.


‌‌‌
4/15/2018 11:39:32 PM
Print Friendly and PDF