وەرزش

لالیگا ... ئەتلەتیکۆمەدرید لە لیڤانتی بردەوە


بزاڤـ: توانا سوەیلی

لە ھەفتەی ٣٢ ی خولی ئیسپانی لە یاریگای واندا میرتۆ پۆلیتانۆ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید میوانداری لیڤانتی کردوو بە ٣ گۆڵی بێ وەڵام یارییەکەی لێ بردەوە.

لە تایمی یەکەمی یارییەکە یانەی ئەتلەتیکۆی میواندار لە خولەکی ٣٣ تۆڕی لیڤانتی لە ڕێی ئەنخێل کۆریای ئەرژەنینیەوە ھەژاند ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە بە کۆتا گەیشت".

لە تایمی دووەمدا ئەنتۆنیۆ گریزمان لە خولەکی ٤٨ ئیمزای لە سەرگۆڵی دووەم کردوو لە خولەکی ٧٧ فێرنادۆ تۆرێسی ئیسپانی کۆتایی بە گۆڵەکان ھێنا و ئەتلەتیکۆ مەدرید لە خاکی خۆی ٣ خاڵی گرنگی بەدەست ھێنا".

یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیە بە ٧١ خاڵی ھەیە و ١١ خاڵ لە دوای بەرشەلۆنەی یەکەمەوەیە و یانەی لیڤانتیش لە پلەی ١٧ یە بە  ٣١ خاڵ.


‌‌‌
4/15/2018 11:03:59 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ