هەواڵ

یەکگرتوو: لە پێناو برایەتی ئیسلامی ھیچ وەڵام و رەتدانەوەیەکمان بۆ عەلی باپیر نابێت


بزاڤـ:

علی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی، لە کۆڕێکیدا لە ھەڵەبجە وەڵامی ھەندێک سەرکردەی  یەکگرتووی ئیسلامی لەسەر کاری ھاوبەشی ئیسلامی دایەوە و ووتی: بۆ یەک لیستی پێویستی بە ھاوھەڵوسێتی ھەیە، لە بەرامبەریشدا ئەنجومەنی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، ڕونکردنەوەیکی بڵاوکردەوە ڕایگەیاند: لە پێناو پارێزگاریکردن لە برایەتی ئیسلامی، ھیچ وەڵام و رەتدانەوەیەکمان بۆ مامۆستا عەلی باپیر نابێت.


دەقی ڕونکردنەوەکە:

ڕونکردنەوەیەک لە ئەنجومەنی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانەوە

جەماوەری ئیسلامخوازانی کوردستان و ھەموولایەک ئاگادار دەکەینەوە کە سەبارەت بە ھەندێ لێدوانی بەرێز مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسسلامی لە شاری ھەڵەبجە لەبارەی کاری ھاوبەشی ئیسلایەوە .. 
ئێمە لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پێناو پارێزگاریکردن لە برایەتی ئیسلامی و بەرژەوەندی گشتی ھیچ وەڵام و رەتدانەوەیەکمان نابێت ..
ئەنجومەنی سیاسی
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
١٤/٤/٢٠١٨


‌‌‌
4/14/2018 9:46:57 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ