وەرزش

بەرشەلۆنه بە برینداری له ڤالەنسیای بردەوە


بزاڤـ: توانا سوەیلی


یانە بەرشەلۆنە میوانداری یانەی ڤالەنسیای کردوو بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنی بەدەست ھێنا>

لە جەولەی ٣٢ ی خولی ئیسپانی ناسراوب بە لالیگا یانەی بەرشەلۆنە و ڤالانسیا لە یاریگای کامپ نوو ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە".

گۆڵەکانی بەرشەلۆنە لویس سوڵرێز و سامویل ئۆمتیتی لە خولەکەکانی ١٥،٥١ تۆماریان کردوو لە خولەکی ٨٧ ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ ڤالنسیای میوان ھەژمار کردوو دانێل باریخۆ سەرکەوتوانە جێ بەجێی کرد ، یانەی بەرشەلۆنە توانی ٣ خاڵی گرنگ بەدەست بھێنێت و لە دوای‌شکستە گەورەکەی لە خولی یانە پاڵەوانەکان توانی  بگەڕێتەوە ڕێڕەوی سەرکەوتن".

یانەی بەرشەلۆنە لە پێشەنگی ڕیزبەندی دایە بە ٨٢ خاڵ و یانەس ڤالەنسیاش بە کاتی لە پلەی سێیەمە بە ٦٥ خاڵ".


‌‌‌
4/14/2018 8:28:11 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ