هەواڵ

چاودێر نویز: مەحمود سەنگای لەگەڵ ئیمامی عەلی نوێژدەکات‌و لەگەڵ مەعاویەش نان دەخوات


 بزاڤـ:

سایتی چاودێر نیوز سەر بە مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە، لە بەشی ھەواڵی ھێرشی توند دەکاتە سەر مەحمود سەنگای دەڵێت: ئەم کاکە مەحمودە، لەدوای ھێرشەکانی داعش، لەخوت‌و خۆڕایی جەلەولاو سەعدیەو زنجیرە تەپۆڵکەکانی (کوباشی)و (وادی عەوسەج)ی بەبێ تەقە جێھێشت. لەدوای ھاتنی حەشدی شەعبیش، دیسان بەبێ تەقە، تەواوی ناوچەکەی جێھێشت‌و مەشجەبەکەی‌و (٢٨) سەیارەو دۆشکەو تەواوی کەلوپەلی تەنانەت بارەگا سەرەکیەکەی خۆیشی، دەستیان بەسەردا گیرا. بەبێ‌ئەوەی تەقەشیان لەسەربێ. بەڵکو لەبەرچاوی خەڵکەوە.


نوسینەکەی چاودێر نویز:

مەحمود سەنگاوی‌و ھەڵھاتن بەرامبەر دوژمن‌و ھەڵمەت لەناو یەکێتی

لەم ماوەیە، مەکتەبی سیاسی یەکێتی‌و لیژنەی باڵای ھەڵبژاردن، زنجیرەیەک کۆبونەوەیان ئەنجامدا. لە دوو کۆبونەوەدا، بڕیاردراوە، ئەوانەی سەر بە لیستەکەی د.بەرھەمن (ھاوپەیمانی) لەریزی یەکێتی دەربکرێن‌و موڵکی یەکێتیشیان لێوەربگیرێتەوە. تەنانەت مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی، کتابی رەسمی بۆ مەڵبەندەکان لەمبارەوە دەرکردووەو ھێزەکانی پێشمەرگەو دەزگا داراییەکانیشی ئاگادارکردۆتەوە، کە موچەی یەکێتیشیان پێنەدرێ. لەدوای ھەردوو کۆبونەوەکە، وتەبێژی رەسمی یەکێتی جەختی لەسەر ئەو بڕیارانە کردۆتەوە. لەدوا کۆبونەوەی (١٢/٤/٢٠١٨) بەسەرپەرشتی جێگری سکرتێری گشتی‌و ئامادەبونی (مەحمود سەنگاوی) بڕیارەکان پەسەند کراوونەتەوە. تەنانەت زانیومانە لەکۆبونەوەکەدا (مەلا بەختیار) وتویەتی: فەرمون قسەی لێبکەنەوە، ئەوانەی لەگەڵ د.بەرھەمن ھەمویان دەردەکرێن؟ یان ھەندێکیان؟ کۆبونەوەکە تێکڕا وتویانە ھەرکەسێک لەگەڵ بەرھەمدا بی، دەردەکرێ. ھەر مەلا بەختیار پرسیویەتی: ئایا موڵکی یەکێتی لەھەمویان وەردەگیرێتەوە؟ لەبەرھەم‌و چەند کەسێک وەرناگیرێتەوە؟ بڕیارەکە چۆن دەدرێ با رون بێ؟ کۆبونەوە تێکڕا جەختی کردۆتەوە کە موڵکی یەکێتی لەھەموو ئەوانە وەردەگیرێتەوە کە لەگەڵ یەکێتی نەماوون.
لەکۆبونەوەکەدا، وتراوە، ھەرکەسێکی تر، لە ھەر پلەوپایەیەکدا بێ، دەنگ بۆ لیستەکەی تر کۆبکاتەوە، سزا دەدرێ. ھەر لەبەر ئەم بڕیارە، ئاڵا تاڵەبانیش دەرکراوە، ماوەتەوە پەسەندی سەرکردایەتی.
مەلا بەختیار، کورتەیەکی ئەم بڕیارانەی لەگەڵ دەنگی ئەمریکادا، رونکردۆتەوە. زیادی نەوتووەو کەمتریشی رونکردۆتەوە.
ئەمجارەش، مەحمود سەنگاوی، یەکەمین کەس ھاتۆتەدەنگ‌و قسەکانی مەلا بەختیاری رەتکردۆتەوەو (خۆی ئاسایی)ش ئەلەق‌و مەلەق دواوە. ئەم زمانە، ھیچ قسەیەکمان لەسەری نییەو چاوەڕێ ناکەین، کەسایەتیەکی بێمەعریفەی ئاوھا، قسەی جوان لەو دەمەی لێ بێتەدەر، کە لە دۆلار حساب کردندا، دەمی ھیلاک بووەو لە ھەڕەشەکردن لەنوسەران‌و تێکۆشەراندا دەمی مەحمود ھیچی نەگێڕاوەتەوە!! ئەوەی لای ئێمە جێگەی سەنجە، ئەمەی خوارەوەیە:
یەکەم: مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسییە، یان سەرۆکی میلیشیا؟ ئەگەر مەکتەبی سیاسییەو ئەگەر ھێزی یەکێتی دەیپارێزێ؟ چۆن زمانی ھەڕەشە بەرامبەر یەکێتی بەکاردێنێ‌و دەڵێ: کەس ناتوانێ من سزا بدات‌و کەس ناتوانێ لێکۆڵینەوە لەگەڵ مندا بکات؟
دووەم: مەحمود سەنگاوی، ئەگەر یەکێتییەو مەکتەبی سیاسیشە، چۆن بڕیارەکانی جێبەجێ نەکات‌و بەرگری لە رەوتەکەی بەرھەم دەکات‌و لەکۆبونەوە بڕیار قبوڵ دەکات‌و لەدەرەوەی کۆبونەوەش، پێچەوانەکەی دەکات؟
سێھەم: ئەگەر مەحمود سەنگاوی یەکێتییەو د.بەرھەم لەیەکێتی جیابۆتەوەو رۆژانە ھێرش دەکاتە سەر یەکێتی، ئەی بۆ تەنھا جارێک، لەم ھەموو وتارانەی کە مناڵەکانیشی نازانن چی دەڵێ، بۆچی تەنھا جارێک رەخنەی لە د.بەرھەم‌و لادانەکەی نەگرتووە؟
لەراستییا..
ئەسڵی کێشەکە لەوەدایە، کە مەحمودو ئەوانەی وەکو ئەو ھەڵوێستیان ھەیە، لەگەڵ ئیمامی عەلی نوێژدەکەن‌و لەگەڵ مەعاویەش نان دەخۆن. راستیەکەی، بەڵێ:
بەرھەم، نەخشەکەی وایە، یەکێتی لەناوخۆیدا سەرقاڵی کێشەی لاوەکی‌و شەڕە قسەڵۆک بکات، ھەتا دڵسۆزانی یەکێتی ساردببنەوە. خۆیشی لەدەرەوەی یەکێتی سەرگەرمی کۆکردنەوەی دەنگە، بەڵکو بتوانێ زیاتر لە یەکێتی دەنگ بھێنێ‌و ئەوکاتە، لەگەڵ ھاوپێناوەکانی لەناو یەکێتیدا بەڕە لەژَر قاچی پارێزەرانی یەکێتی راکێشێ. ئەمە جەوھەری کێشەکەیە، کە مەحمود سەنگاویش، لەبەرئەوەی، لەھەموو بارێکەوە نەفرەتلێکراوی ناو دڵسۆزانی یەکێتی‌و رای گشتییە، ئومێدی ھەیە دوای بردنەوەی د.بەرھەم، پۆستێکی لەوەزارەتی پێشمەرگەو ناوخۆدا پێ‌بدرێ‌و دەربازی بێ، لەم ھەموو شەرمەزارییەی تێیکەوتووە.
لەکۆتاییشدا.. ئەوەی مایەی سەرسوڕمانە ئەوەیە کە:
ئەم کاکە مەحمودە، لەدوای ھێرشەکانی داعش، لەخوت‌و خۆڕایی جەلەولاو سەعدیەو زنجیرە تەپۆڵکەکانی (کوباشی)و (وادی عەوسەج)ی بەبێ تەقە جێھێشت. لەدوای ھاتنی حەشدی شەعبیش، دیسان بەبێ تەقە، تەواوی ناوچەکەی جێھێشت‌و مەشجەبەکەی‌و (٢٨) سەیارەو دۆشکەو تەواوی کەلوپەلی تەنانەت بارەگا سەرەکیەکەی خۆیشی، دەستیان بەسەردا گیرا. بەبێ‌ئەوەی تەقەشیان لەسەربێ. بەڵکو لەبەرچاوی خەڵکەوە، نەکا پردەکەی (گردەگۆزینە)ی نێوان کەلارو خانەقینیش گیرابێ (بەڵێ نەکا!!) مەحمود سەنگاوی لەرێگەی ناحیەی مەیدانەوە پاشەکشەی قارەمانانەی کردو ماوەیەک ھەر شەرمی دەکرد لەکەلاریش دەرکەوێ. خەڵکی خۆی دەنارد، بۆ کارە تایبەتیە ناشەرعیەکانی!
ئێستا دەپرسین: ئەم مەحمودە، بۆچی بەرامبەر دوژمنان ئاوا ھەڵدێ‌و لەناو یەکێتیش ھەڵمەت دەبات بۆ پەرۆشەکانی یەکێتی؟
یەکێتی گوناحی چییە کە تۆ لەشەڕەکاندا قوچانوتە؟ یەکێتی گوناحی چییە کە بێزراوی؟ وا چاکە دەست بە شەبقەکەتەوە بگریت، بای نەفرەت نەیبات. تازە، بەم ھەڵمەتانەت بۆ قوڵکردنی کێشەکانی ناو یەکێتی‌و بەرگریت لەتێکدەرانی یەکێتی دادت نادات. دڵنیابە بەھۆی کردەوە ناشەرعییەکانت، سەرەنجام، لەبەردەم دادگا بەبەڵگەوە دەگەیتە سزای عادیلانە. کونیەکەت پڕ بووە لە تاوان‌و تاوانی تاڵانی ناوچە عەرەب نشینەکانی دەوروبەری جەلەولاش، لەسەرت کۆدەکرێتەوە بۆ سزادان. ئەوەی تۆو ھاوڕێکانت لە جەلەولاو دەوروبەری کردوتانە.. مایەی شەرمەزارییەکی بێوێنەیە لەوناوچەیەدا..
ئەگەر کەیسی خۆت لە (سوید) چاک کردۆتەوە، کە لێکۆڵینەوەی پۆلیست لەسەرە، بڕۆ ئەو شوقانەی لەوێ کڕیوتن‌و باقی تەمەنت بەرە سەر.. با مناڵەکانیشت بەخۆتەوە توش نەبن!!
لەکۆتاییشدا ھەقوایە.. یەکێتییە پەرۆشەکان، نەکەونە ناو داوی بێدەنگیی بەرامبەر نەخشەکانی د.بەرھەم‌و ھاودیدو ھاوپێناوەکانی. ئەوانەی سەر بە بەرھەمن، دەیانەوێ یەکێتی لەناو یەکێتی سەرقاڵ بکەن.. بەڵام دڵسۆزانی یەکێتی لە فیکەیان تێگەیشتون‌و ئارامیی ناو یەکێتی دەپارێزن‌و بەرگریی لەیەکێتی دژی تێکدەرانی دەکەن!


‌‌‌
4/14/2018 8:05:52 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ