وەرزش

تیرووپشکی چامپیۆنس لیگ ڕاکێشرا


بزاڤـ: توانا سوەیلی

ئەمڕۆ ھەینی ١٣/٤/٢٠١٨ لە شاری نیۆنی سویسرا تیرووپشکی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا ڕاکێشرا .

دوای ئەوەی ھەر یەکە لە یانەکای ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی و ڕۆمای ئیتاڵی و بایرن مونشنی ئەڵمانی و یانەی لیڤەرپووڵی ئینگلیزی سەرکەوتنیان  بۆ قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین مسۆگەر کرد .

بە پێی تیرووپشکە ھەر یەکە لە بایرن مونشن و ڕیاڵ مەدرید ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە و یانەی  لیڤەرپووڵ و ڕۆماش بەر یەک دەکەون .

وابڕیارە یارییەکانی چوونی قۆناغی چواری خولی یانە پاڵەوانەکان لە ٢٤,٢٥ ی مانگی چوار ئەنجام بدرێن و یاری گەڕانەوەش لە ١,٢ ی مانگی ٥ بەڕێوەدەچن .



‌‌‌
4/13/2018 3:19:42 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ