مێژوو

لەنێوان حەیدەر عەبادی و نێچیرڤان بارزانی


بزاڤـ: محەمەد سالار (پاشا)

١. ناو
- عەبادی: حەیدەر جەواد کازم ئەلعەبادی.
- نێچیرڤان: نێچیرڤان ئیدریس مستەفا بارزانی.

٢. شوێنی لەدایکبون
- عەبادی لەبەغدادی پایتەخت لەدایکبوە.
- نێچیرڤان لەگوندی (بارزان)ی سەر بەقەزای مێرگەسوری سەر بەپارێزگای (ھەولێر) لەدایکبوە.



٣. نازناو
- نازناوی (عەبادی) لە ھۆزی (عەبادە)ەوە ھاتوە کەیەکێکە لەھۆزە رەسەنەکان کە لەعێراق و چەند وڵاتێکی دیکە بونیان ھەیە.
- نازناوی (نێچیرڤان) لەگوندی (بارزان)ەوە ھاتوە.

٤. بەرواری لەدایکبون
- عەبادی لە ساڵی (١٩٥٢) لەدایکبوە و تەمەنی (٦٦) ساڵە.
- نێچیرڤان لەساڵی (١٩٦٦) لەدایکبوە و تەمەنی (٥٢) ساڵە.

٥. بنەچە
- بنەچەی عەبادی لەدایک و باوکەوە دەگەرێتەوە بۆ پارێزگای نەجەف.
- بنەچەی نێچیرڤان لەباوکەوە خەڵکی گوندی بارزانە و لەدایکەوە خەڵکی پارێزگای سلێمانیە.

٦. خانەوادە
- عەبادی لەخانەوادەیەکی خوێندەوار و ئاینی گەورە بوە.
- نێچیرڤان لەخانەوادەیەکی شۆرشکار لەدایک بوە.

٧. کاری باوک
- عەبادی باوکی پزیشک بوە.
- نێچیرڤان باوکی پێشمەرگە و سەرکردە بوە.

٨. شەھید
- عەبادی (٢) برای لەسێدارە دراوە و برایەکی دیکەشی بۆ ماوەی (١٠) ساڵ لەزیندان بوە.
- نێچیرڤان ھیچ برایەکی لەسێدارە نەدراوە.

٩. خوێندن
- عەبادی ھەڵگری ئەم بروانامانەیە:-
ڕ- بەکالریوس لەکۆلیژی ئەندازیاری کارەبایی لەبەغدا.
ب- ماستەر و دکتۆرا لەبەشی ئەندازیاری کارەبایی و ئەلکترۆنی لەزانکۆی مانچستەر لە بەریتانیا.
- نێچیرڤان: بەشی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی تارانی خوێندوە.

١٠. خێزانداری
- عەبادی یەک جار خێزانداری پێکھێناوە و خاوەنی (٣) منداڵە.
- نێچیرڤان یەک جار ژیانی ھاوسەرگیری پێکھێناوە و خاوەنی (٥) منداڵە.


١١. راگەیاندن
- عەبادی خاوەنی ھیچ کەناڵێکی راگەیاندنی تایبەت نیە.
- نێچیرڤان خاوەنی تۆری میدیایی روداو وزاگرۆز تی ڤی و وار تی ڤییە.

١٢. دەزگای خێرخوازی
- عەبادی خاوەنی ھیچ دەزگایەکی خێرخوازی تایبەت نیە.
- نێچیرڤان خاوەنی دەزگای خێرخوازی روانگەیە.

١٣. زانکۆ
- عەبادی خاوەنی ھیچ زانکۆیەکی تایبەت نیە.
- نێچیرڤان خاوەنی زانکۆی (کوردستان)ە.

١٤. بزنس
- عەبادی خاوەنی بزنس نیە لەدەرەوەی سیاسەت.
- نێچیرڤان خاوەنی بزنسە.

١٥. جگە لەسیاسەت
- عەبادی جگە لەسیاسەت بەزانا و داھێنەر ئەژمار دەکرێت لەبواری ئەندازیاری گواستنەوە لەبەریتانیا ھەروەھا لێکۆڵەرە و وتاربێژە لەبواری ئاین و زانستەکانی قورئان.
- نێچیرڤان تەنھا ئەدای کاری سیاسی دەکات.

١٦. کتێب
- عەبادی کۆمەڵێک کتیبی لەبوارەکانی زانستەکانی قورئان و ئاینی ھەیە.
- نێچیرڤان ھیچ کتێبێکی نیە.




١٧. خەباتی سیاسی
- مێژوی خەباتی سیاسی عەبادی بەم جۆرەیە:
ڕ- لەساڵی (١٩٦٧) پەیوەندی کردوە بەریزەکانی حیزبی (دەعوەی ئیسلامی).
ب- لەساڵی (١٩٧٧) بوەتە بەرپرسی رێکخستنەکانی حیزبی دەعوە لە بەریتانیا.
ت- لەساڵی (١٩٧٩) بوەتە ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکاری حیزبی دەعوە.
پ- لەساڵی (١٩٨٠) بوەتە بەرپرسی نوسینگەی رۆژھەڵاتی ناوراست لەحیزبی دەعوە.
ج- ئێستا بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حیزبی دەعوەیە.

- مێژوی خەباتی سیاسی نێچیرڤان بەم جۆرەیە:
ڕ- لەسەرەتای لاوێتی بەھۆی پێگەی باوک و باپیری پەیوەندی کردوە بەریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان.
ب- لەساڵی (١٩٨٩) و لەکۆنگرەی (١٠)ی پارتیدا بوەتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی.
ت- ھەمان ساڵ بەرپرسیارێتی دەزگای پاراستنی وەرگرتوە.
پ- لەساڵی (٢٠٠٩) بوەتە جێگری سەرۆکی پارتی.



١٨. حوکمرانی
- عەبادی ئەم پۆستانەی وەرگرتوە:-
ڕ- وەزیری گەیاندن لە (٢٠٠٣ – ٢٠٠٤).
ب- ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە (٢٠٠٥ – ٢٠١٤).
ت- راوێژکاری سیاسی سەرۆک وەزیران (٢٠٠٥ – ٢٠٠٦).
پ- سەرۆکی لیژنەی ئابوری و وەبەرھێنان و ئاوەدانکردنەوە لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (٢٠٠٦ – ٢٠١٠).
ج- سەرۆکی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (٢٠١١ – ٢٠١٤).
ح- سەرۆک وەزیران لە (٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤).

- نێچیرڤان ئەم پۆستانەی وەرگرتوە:-
ڕ- جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران (۱۹۹٦ ـ ۱۹۹۹).
ب- سەرۆکی حکومەتی ھەرێم (ئیدارەی ھەولێر ۱۹۹۹ ـ ۲٠٠٥).
ت- سەرۆکی حکومەتی ھەرێم (۲٠٠٥ ـ ۲٠٠۹).
پ- سەرۆکی حکومەتی ھەرێم (۲٠۱۱ ـ ۲٠۱۳).
ج- سەرۆکی حکومەتی ھەرێم (۲٠۱۳ ـ تا ئێستا(.

١٩. پێکھێنانی حکومەت
- عەبادی لە (تشرینی یەکەمی ٢٠١٤) کابینەکەی پێکھێنا.
- نێچیرڤان لە (تشرینی دوەمی ٢٠١٣) کابینەکەی پێکھێنا.

٢٠. پێگە
- کاتێک عەبادی بوو بەسەرۆک وەزیران پێگەی بەھێز نەبوو.
- کاتێک نێچیرڤان بوو بەسەرۆک وەزیران کەسی یەکەمی حوکمرانی و پێگەیەکی بەھێزی ھەبوو.




٢١. کابینە
- کابینەی حکومەتەکەی عەبادی لە (٢٧) وەزارەت پێک دێت.
- کابینەی حکومەتەکەی نێچیرڤان لە (٢١) وەزارەت پێک دێت.

٢٢. خاڵی بەھێزی حکومەت
- حکومەتەکەی عەبادی ئەم خاڵە بەھێزانەی ھەبوو:-
ڕ- حکومەتی سەرجەم حیزبەکان بوو.
ب- ئۆپۆزسیۆنی نەبوو.
ت- پشگیرییەکی بەھێزی ئەمەریکای ھەبوو.
پ- لەلایەن ئێرانەوە (مەقبول) بوو.

- حکومەتەکەی نێچیرڤان ئەم خاڵە بەھێزانەی ھەبوو:-
ڕ- حکومەتی ھەر (٥) حیزبە باڵادەستەکە بوو.
ب- ئۆپۆزسیۆنی نەبوو.
ت- لەلایەن ھەردوو حیزبی حوکمرانەوە کۆنترۆل کرا بوو.
پ- چاودێری دادگاکان و چاودێری دارایی و دەستەی نەزاھە لاواز بوون.

٢٣. خاڵی لاوازی حکومەت
- حکومەتەکەی عەبادی ئەم خالە لاوازانەی ھەبوو:-
ڕ- لاوازی خۆی لەسەرەتادا.
ب- بونی حکومەتی سێبەر (مالکی).
ت- کەوتنە بەر سەنگەر لەگەل پەرلەمان.
پ- دژایەتی کردنی لەلایەن بەشێکی دیاری حیزبە سیاسیەکان.
ج- دابەزینی نرخی نەوت.
ح- ھاتنی شەری داعش و لەدەست دانی (یەک لەسەر سێی) خاکی عێراق.
خ- بەھێزبونی پێگەی ھەرێم.

- حکومەتەکەی نێچیرڤان ئەم خالە لاوازانەی ھەبوو:-
ڕ- کەڵەکەبونی دۆسیەکانی فەساد.
ب- بەھێزبونی پێگەی پەرلەمان.
ت- دابەزینی نرخی نەوت.
پ- شەری داعش.
ج- روخانی پایەکانی دارایی ھەرێم.
ح- ئەنجامدانی ریفراندۆم.

٢٤. گۆرانکاری لەحکومەت
- حکومەتەکەی عەبادی ئەم گۆرانکارییانەی بەسەردا ھاتوە:
ڕ- (٢) وەزیری (اقالە) کراوە لەلایەن پەرلەمانەوە (بەرگری و دارایی).
ب- (١) وەزیری (اقالە) کراوە لەلایەن عەبادی خۆیەوە.
ت- (وەزیری خوێندنی باڵا).(٢) وەزیری دەستیان لەکارکێشاوەتەوە (ناوخۆ و نەوت).
پ- (٢) وەزیری (اقالە) کراوە بەھۆی یەکگرتنی دوو وەزارەت لەگەل یەکتری.
ج- (٢) وەزیریش (اقالە) کراوە لەھۆی ھەڵوەشاندنەوەی وەزارەتەکانیان (وەزارەتی زانستەکان و مافی ئافرەت).
ح- (١) وەزیریش لەعێراق ھەڵھاتوە بەھۆی گەندەڵی (مەلاسی کوری شێخ عەبدولکەریمی کەسنەزانی).

- حکومەتەکەی نێچیرڤان ئەم گۆرانکارییانەی بەسەردا ھاتوە:
ڕ- (٤) وەزیر رێگەیان پێ نەدرا ئەدای کارەکانیان بکەن.
ب- (١٣) وەزیر و دەستە بەپلەی وەزیر دەستیان لەکار کێشاوەتەوە.
ت- (٤) وەزیر (٦) وەزارەت دەبەن بەرێوە.

٢٥. ئێستا
- حکومەتەکەی عەبادی بەحکومەتێکی سەرکەوتوو ئەژمار دەکرێت، لەبەر ئەم ھۆکارانەی خوارەوە:-
ڕ- توانی لەماوەیەکی کەمدا کەسایەتی خۆی فەرز بکات.
ب- کۆمەڵێک چاکسازی بچوکی ئەنجامدا.
ت- بوە (سپێشەل وەن) لای ئەمەریکا.
پ- توانی بەسەررێکخراوی داعش سەربکەوێت.
ج- تەوای خاکی عێراق رزگار بکات.
ح- کەرکوک و ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان لەدەستی کورد وەربگرێتەوە.
خ- ریفراندۆم بەقازانجی خۆی بشکێنێتەوە.
د- لەگەل دابەزینی نرخی نەوت رێگەی نەدا مووچە دوابکەوێت.

- حکومەتەکەی نێچیرڤان بەحکومەتێکی شکست خواردوو ئەژمار دەکرێت لەبەر ئەم ئەسبابانەی خوارەوە:-
ڕ- لەدەست دانی (٥٠%) خاکی ھەرێم.
ب- نەدانی مووچە.
ت- قەرزار بونی دەوڵەتان و بانکەکان و مووچەخۆران و ھاوڵاتیان.
پ- کشانەوەی (٣) حیزبی سەرەکی لەحکومەتەکەی.
ج- وەستانی تەواوی پرۆژەکان.
ح- نەمانی متمانەی ھاوڵاتیان بەحکومەت.
خ- کەمبونەوەی خزمەتگوزارییەکان.




‌‌‌
4/12/2018 10:36:55 PM
Print Friendly and PDF