هەواڵ

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی: ھەرێمی کوردستان لەم کێشە سەربازیانە بەدەرنیە


بزاڤ: 

لە دیدارێکیدا لەگەڵ ماڵپەڕی بزاڤ ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت ھەرێمی کوردستان لەکێشە سەربازیەکانی ناوچەکە بەدەرنییە. 

وەستا رەسوڵ ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی، لەبارەی رەوشی ھەرێمی کوردستانەوە دەڵێت،"ڕەوشی ئێستای کوردستان بەدەرنیە لەو ڕووداوانەی ڕۆژھەڵاتی  ناواڕاست دا ئێستا سەری ھەڵداوە لەکوڵانش کوڵاوترە، لەھەموو لایەکەوەسەری ھەڵداوە کێشەی لەشکرکێشی ڕووسیار، ئەمریکا، تورکیا، ئێران، مەنتیقەکەداھەیە بۆیە ھەرێمی کوردستانیش دەکەوێتە ئەم نێوەندەوە".

لەبارەی ھەرێمی کوردستانەوە دەڵێت،"بەتەئکید لەم کێشە سیاسیانە لەم کێشە سەربازیانە بەدەرنیە".

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی پێی وایە بۆ ئەوەی بەرگری لە کورد و کوردستان بکرێت و ھاو شێوەی کەرکوک و عەفرین دوبارە نەبێتەوە پێویستە کورد ناوماڵی خۆی یەک بخات، لەو بارەیەوە وەستا رەسوڵ دەڵێت،"ئەمەش پێویستی نێوماڵی کورد لەوەباشتر ڕێک بخرێتەوە ڕێک ریزی کورد ڕێک بخرێتەوە  یەک ڕێری کورد بپارێزێ تاکوبتوانرێت لەوەزیاتر کورد لەوەزیاتر لەپارچەکانی تری کوردستان زەرەر نەکەن ئەگینابەوەندە زەرەرەی لەکەرکوک و عەفریندا ڕوویداوە بە تەکید ئەمە کۆتانیە ڕەنگەزیانی گەورە تریش بەدواوەبێت گەر یەکریزی کورد بەرجەستەنەبێت".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی دیدارەکە برۆرە بەشی دیداری ماڵپەری بزاڤـ


‌‌‌
4/12/2018 1:01:49 AM
Print Friendly and PDF