دیدار

سەرکردایەتی سیاسی کورد شانزەی ئۆکتۆبەری بەرھەمھێنا


بزاڤـ: ھەرێم عەبدوڵڵا

لەم دیدارە رۆژنامەوانیەدا وەستا رەسوڵ ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، وەڵامی راشکاوانەی چەند پرسێکی ھەنوکەیی و گرنگ دەداتەوە و لەبارەی رەوشی ئێستای ھەرێمی کوردستان وبەغداد و روداوەکانی شازدەی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردو بۆچونی خۆی دەر دەبڕێت.

بزاڤـ: رەوشی ئێستای کوردستان چۆن ھەڵدەسەنگێنن؟
وەستا ڕەسوڵ: ڕەوشی ئێستای کوردستان بەدەرنیە لەو ڕووداوانەی ڕۆژھەڵاتی  ناواڕاست دا ئێستا سەری ھەڵداوە لەکوڵانش کوڵاوترە، لەھەموو لایەکەوەسەری ھەڵداوە کێشەی لەشکرکێشی ڕووسیار، ئەمریکا، تورکیا، ئێران، مەنتیقەکەداھەیە بۆیە ھەرێمی کوردستانیش دەکەوێتە ئەم نێوەندەوە بەتەئکید لەم کێشە سیاسیانە لەم کێشە سەربازیانە بەدەرنیە ئەمەش پێویستی نێوماڵی کورد لەوەباشتر ڕێک بخرێتەوە ڕێک ریزی کورد ڕێک بخرێتەوە  یەک ڕێری کورد بپارێزێ تاکوبتوانرێت لەوەزیاتر کورد لەوەزیاتر لەپارچەکانی تری کوردستان زەرەر نەکەن ئەگینابەوەندەزەرەر ەی لەکەرکوک و عەفریندا ڕوویداوە بە تەکید ئەمەکۆتانیە ڕەنگەزیانی گەورە تریش بەدواوەبێت گەریەکریزی کورد بەرجەستەنەبێت.

بزاڤـ: کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی بە کوێ گەیشتوون؟
وەستا ڕەسوڵ: یەکێتی کێشەی ناوخۆی نەماوە کۆتای پێ ھاتووە.

بزاڤـ: ھۆکاری کێشەناوخۆییەکانی یەکێتی بۆچی دەگێریتەوە؟
وەستا ڕەسوڵ: کێشەناوخۆیەکانی نەماوە ھەمووڕێک خراوی سیاسی  ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دا سروشتی  کوردستانەکەی ئێمە کەعەرەبی سێین وایە ھەمووکێشمەکێشی سیاسی لەناوڕێخراوەسیاسیەکاندا سەرھەڵەدات ململانێ تەکەتولات  سەرھەڵدەدات ئەنجامەکە لاقەی بەوسروشتەوەیە یەکێتیش وەکوھەمووحیزبانەی تێیدایە .

بزاڤـ: بۆچی یەکێتی کۆنگرە نابەستێت؟
وەستا ڕەسوڵ: لەدوای ئەم ھەڵبژاردنانە یەکێتیش کۆنگرەی خۆی دەبەستێت .

بزاڤـ: کێ رێگرە لە بەردەم کۆنگرە؟ 
وەستا ڕەسوڵ: ڕێگرەکە زەمەنە ئەو زەمەن و زروفەیە ئەومەسەلەی ھەڵبژاردنەیە ھاتۆتە پێشەوە ئەوکێشمە کێشەیە ی باسم کرد لەشەوقی ئەوسەد دالەڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دا خەریکە ڕوودەدات  یەکێتیش بەتێروانینی خۆی پێی وابووە لەدوای ھەڵبژاردن باشترە کۆنگرە بکات .

بزاڤـ: بەرھەم ساڵح کاریگەری دەبێت لەسەر دەنگەکانی یەکێتی؟
وەستا ڕەسوڵ: ھەمووکەس لەماڵەکەی خۆشیوە جیابێتەوەبێگومان ھەرباش نیە بەڵام کاریگەریەکی ئەوتۆی نابێت چوونکەیەکێتی نیشتیمانی کوردستان حیزبێکی گەورەیە بەوتەجروبانەدا تێپەریوە.

بزاڤـ: بۆچی رێکەوتنی نێوان گۆران و یەکێتی جێبەجێنەکرا؟
وەستا ڕەسوڵ: نەخێر ڕێکەوتنی یەکێتی گۆڕان ماوەتەوە بەمووعەلەقی.

بزاڤـ: دوای کۆچی دوای مام جلال، چۆن شوێنی پردەکەنەوە؟
وەستا ڕەسوڵ: ئەوەکۆنگرەدەزانێت چۆن شوێنی مام جەلال پردەکرێتەوە ئەوەئێستاھەن ئەوەنیە قسەی لەسەربکەین کاتێک چووینە ناوھۆڵی گۆنگرەوە لەھۆڵی گۆنگرە بریاردە درێت چی بکرێت.

بزاڤـ: ناکۆکییەکانی نێوان ھێرۆخان و کۆسرەت رەسوڵ تا دێت قولتردەبێتەوە، لە ماوەی رابردوو بە ئاشکرا بە ھۆی نامەی ئەو دوو کەسەوە لە میدیاکانەوە دەنگدانەوەی ھەبوو، ئایا ئەم ناکۆکیانە کار لەسەر بانگەشەی ھەڵبژاردنەکانی یەکێتی ناکات؟
وەستا ڕەسوڵ: ئەوە دوورەلەڕاستیەوە ناکۆکیەکانی ھێرۆخان و کاک کۆسرەت کۆتای ھاتووە.

بزاڤـ: بریاری ریفراندۆم ھەڵە بوو یاخود گونجاو بوو؟
وەستا ڕەسوڵ: ئەونەتیجەیە باخەڵک خۆی بزانێ کوردستانی لێ بچوک کراوەتەوە دووژمنان یەکیان گرتووە لەبەرئەوە ئەوە ھەقە ئەوپرسیارە بەکراوەی بۆخەڵک بھێڵیتەوە خەڵک بریاری لەسەر بدات.

بزاڤـ: کێ بە پرسە لە ئەنجامدانی ریفراندۆم؟
وەستا ڕەسوڵ: ھەمووئەوانە بەرپرسن لەریفراندۆم کەبریاریاندا ریفراندۆم بکەن.

بزاڤـ: ١٦ کۆتۆبەر چی بوو؟ خیانەتێکی نیشتمانی بوو یاخود چی؟
وەستا ڕەسوڵ: شانزەی ئۆکتۆبەرڕووداوێک بوو لەنەتیجەی کۆی ڕووداوەکان بوو لەبەرئەوە دەرئەنجامێک بوو بۆبچوکردنەوەی کورد دووژمنەکانمان یە کیان گرت، کێ ئەتوانێ خیانەت بکات بۆھێزی پێشمەرگە ی کوردستان کاتێک  ٢٩  شەھیدی بەخشی  ئەوە خیانەتە خیانەت نیە بەڵکونەزانینی سەرکردایەتی سیاسی کوردە کەئەنجام و نەتیجەکەی گەیاندە ئەوەی شانزەی ئۆکتۆبەری لێ بەرھەم بێت ئەوشانزەی ئۆکتۆبەرە ھەرشانزەی ئۆکتوبەرنیە لەکەرکوک بەرھەم ھاتووت ئەوەتا لەعەفرینیش بەرھەم ھاتووە خۆلەعەفرین مەقاومەیە کی زۆریش کرا گەریلایە کی زۆریش شەھیدبوو خەڵکێکی مەدەنی زۆریش شە ھید بوو بەڵام دەرئەنجام دووژمنەکانمان یەکیان گردەوە شارەکان لەبن دەستی کوردا دەربکەن.

بزاڤـ: ئەوەی لە کەرکوک رویدا چۆن بوو کێ بەرپرسە لێ ؟
وەستا ڕەسوڵ: کەس بەرپرس  نیە ئەوەبەرپرسە لەنەتیجەی ھەڵەی سیاسەتەوە ھەروەک پێشترباسم کرد دووژمنەکانمان یەکیان گرتەوە.

بزاڤـ: رۆژ لە دوای رۆژ کێشەکانی ھەرێم زیاد دەکەن و چارەسەرنەکراون، چۆن دەروانیتە ئەم ململانێیە؟
وەستا ڕەسوڵ: ئێمە وادەروانینە ئەم مل ملانیە کە لەدوای شانزەی ئۆکتۆبەرەوە قۆناغێکی نوێی خەباتی دەستووری ھاتۆتە پێشەوە لەگەڵ بەینی ھەرێمی کوردستان و عێراق دا ھەردوولا تێ ئەکۆشن بۆئەوەی برگەی دەستوور بەلای ۆیاندا بشکێنن بۆیە ئێمە پێویستیمان بە دادوەرێکی نێودەوڵەتی ھەیە بۆئەوەی ئەوگرفتانە بەپێی دەستوور چارەسەر بکات وە ھەرێمی کوردستانیش لەھەنێک جێگە پێشێلی دەستووری کردووە وەعێراقیش زیاتر لەوەی ھەیە پێشێلی دەستووری کردووە بۆیە ھەردوولا لەمێزی تاوڵەدا لەتاوڵەی گفتووگۆیا بگەرێینەوە بڕگەدەستووریەکان بۆچارەسەری ئەم دۆخە.

بزاڤـ: پەیوەندی نێوان بەغداد و ھەرێم ئاسایی نەبۆتەوە ئێوە ئایدنەی ئەو پەیوەندییە چۆن دەبینن؟
وەستا ڕەسوڵ: سەرکردایەتی سیاسی  کورد لەپێش شانزەی ئۆکتۆبەرە وە بەتایبەت شەری داعش ھاتە گۆڕێ ئەوئیکتزاماتە یاسایاییانەیان بەرامبەر بەغدا نەھێشتووە گۆڕانکاری کراوە لەمە سەلەی فرۆشتنی نەوت دا لەمەسەلەی چوونەپێشەوەی ئەوشوێنانەی کەیەشتا یەکلانە بۆتەوە چاوەرێی دەستوور نەکراوە مەسەلەی ریفراندۆمەوە کۆمەڵێک ھۆکار ھەیە دەتوانم بڵێم  بەغداشی سەغڵەت کردووە دوای ئەوەی بەغدا بەڕەدی فەعل داری گرت ئەوەی ئە ویش خەتای کرد بەرامبەر ھەرێمی کوردستان دا بۆیەتاوانباربار مەعلوم نیە تادادوەری لێکۆڵینەوە ی نێودەوڵەتی نەبێت .

بزاڤـ: پێت وانیە دەبێت ھەرێم نەوتەکەی لە رێگەی بەغدادەوە ھەناردە بکات چونکە بە پێی دەستور ئێمە بەشێکین لە عێراق؟
وەستا ڕەسوڵ: دەبێت خۆی وابێت ھەموو نەوتێک لەڕێی سۆمۆوە بفرۆشرێت نابێت کەسێکی تر خاوەنی نەوت فرۆشتن بێت.

بزاڤـ: حەشدی شەعی بە مەترسی دەزانن ؟
وەستا ڕەسوڵ: حەشتی شەعبی لەئەساسدا مەترسیە لەبەرئەوەی ھێزی بێ دسبرینە سەدان مەرجەعی ھەیە وەکو عەسکەریەکەنیە یەکجار لەوەزارەتی دیفاعەوە یان لە وەزارەتی داخلیە وە  بریار وەربگرێت بۆیە ئەم گروپانە گروپی ناشەرعین لەڕووی دەستووریەوە وەھیچ بنەمایەکی دەستووریان نیە میرنیشیان بێگومان بەخەتەریان دەزانین .

بزاڤـ: ماددەی ١٤٠ بیر چۆتەوە ئەمە خەتای بودجەیە یان ئەوەی بارزانی ووتی ئەو ماددەیە بەسەر چووە؟
وەستا ڕەسوڵ: مادەی سەدو چل نوقتەیەکی گرنگە بۆدیاری کردنی جگورافیای ھەرێمی کوردستان و بەغدا ئەم مادەیە لەدەستووردا چەسپیوە بەھیچ کەسێک لاناچێت مەگەرئاڵوگۆرێک لەدەستووردا بکرێتەوە دەستوور جیارێکی عیادەبکرێتەوە ئەومادەیە نەمردووە ماوە بەڵام کەم تەرخەمی لە ھەردوولاوە ھەیە ھەم ھەرێم نەیتوانیوە وەک پێویست کاتەکانی تری بەکار بێنێت بۆئەوەی ئە و مادەیە جێ بەجێ بکرێت ھەم بەغداش لەومادەیە ئەزانێت عەرزی لەدەست دەچێت جگورافیاکەی ھەرێمی کوردستان فراوان تردەبێتەوە بۆیە.

وەستا ڕەسوڵ ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە 


‌‌‌
4/12/2018 12:36:13 AM
Print Friendly and PDF
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ