وەرزش

ڕیاڵ مەدریدی میواندار لە چاوەڕوانی یۆڤانتۆسی بریندار


بزاڤـ: ڕزگار مەلا ڕەئوف

دوای تێپەڕبوونی ھەفتەیەک بەسەر یاری چوونی نێوان یانەی ڕیاڵ مەدرید و یۆڤێنتوس لە یاریگای تایبەت بە یۆڤێنتوس کە بە سەرکەوتنی یانەی شاھانە بە کۆتا ھات بە سێ گۆڵی بێ وەڵام بە سەرکردایەتی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ .

وا بڕیارە ئەم شەو کاتژمێر ٩:٤٥ خولەک  لە یاری گەڕانەوەدا لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی خاوەن ناز ناو و یاریگا و ھاندەر میوانداری یانەی یۆڤێنتوسی تینوی سەرکەوتن دەکات .


پێکھاتەی پێشبینیکراوی یانەی شاھانە :
گۆڵپارێز : کەیلۆر ناڤاس 
ھێڵی بەرگری : مارسێلۆ ، کاسێمێرۆ ، ڤاران ، کارڤاخال
ھێڵی ناوەند: ئیسکۆ ، کروس ، کۆڤاسیج ، مۆدریچ
ھێڵی ھێرشبەر : ڕۆناڵدۆ ، بنزیمە 

پێکھاتەی پێشبینیکراوی یانەی یۆڤێنتوس :
گۆڵپارێز : بۆفۆن
ھێڵی بەرگری : بن عەتییە ، دیچێلۆ ، کیلینی ، ئەلێکس ساندرۆ 
ھێڵی ناوەند : خزێرە ، پیانیچ  ، ماتیۆدی   ، کۆستا 
ھێڵی ھێرشبەر : ھیگواین ، ماندزۆکیچ 


یانەی یۆڤێنتوسی ئیتاڵی چاوی بڕیوەتە سەرکەوتن و دەیەوێت ھاوشێوەی یانەی ڕۆمای ھاو شاری سەرکەوتن بەسەر یانە ئیسپانیەکەدا تۆمار بکات و تۆڵەی شکستی یاری کۆتایی ساڵی ڕابردوو و شکستی یاری ھەفتەی ڕابردوو بکاتەوە ، ئەگەر چی یانەی شاھانە نێچیرێکی ئاسان نابێت بۆ یانە ئیتاڵیەکە چونکە تا ڕادەیەکی زۆر سەرکەوتنی مسۆگەر کردووە و خەرمانی خۆی خستووە بۆ قۆناغی پێش کۆتایی . 

لە کۆتایدا ئەوەی جێگەی ئاماژە پێدان بێت ھەر دوو یانە بێ بەش دەبن لە توانای دوو ئەستێرەی یانەکانیان .

سێرجیۆ ڕامۆس لە یانەی شاھانە بە ھۆی کەڵەکە بوونی کارتە زەردەکانیەوە ناتوانێت بەشداری ئەم یاریە بکات ، 
یانەی یۆڤێنتوسیش بێ بەش دەبێت لە تواناکانی دیبالا دوای ئەوەی کارتی سووری بە ڕوودا بەرز کرایەوە لە یاری چووندا  .


‌‌‌
4/11/2018 1:39:01 PM
Print Friendly and PDF