وەرزش

چامپیۆنس لیگ ... لیڤەرپووڵ لە مان سیتی بردەوە


بزاڤـ: توانا سوەیلی

یانەی لیڤەرپووڵ بووە میوانی مان سیتی و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەی لێ بردەوە.

لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی ھەشتی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا  لە یاریگای ئیتیحاد مان سیتی و لیڤەرپووڵ ڕووبەڕووی یەکتر بونەوە ، مان سیتی  ھەر لە سەرتاوە بە بەھێزی دەرکەوت و گابرێل خیسۆس گۆڵێکی بۆ یانەکەی تۆمار کردوو لە تایمی دووەم موحەممەد سەڵاحی میسڕی گۆڵی یەکسانی لە خولەکی ٥٨ بەدەست ھێناو و لە خولەکی ٧٧ ڕۆبێرتۆ فێرمینھۆ بە تەواوی مان سیتی بێ ھیوا کرد".

بە ئەنجامی ھەر دوو یاری یانەی لیڤەرپووڵ ٥ بە ١ سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چواری خولی یانە پاڵەوانەکان مسۆگەر کرد".


‌‌‌
4/11/2018 12:32:33 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ