هەواڵ

یەکێتی ھەڵمەتی دەرکردنی کادیرەکانی دەستپێکرد


بزاڤـ: ھۆشیار جەمال

یەکێتیی  ھەڵمەتی پاککردنەوەی ریزەکانی دەستپێکردو لەوچوارچێوەیەشدا بڕیاری دەرکردنی ھەشت جێگر مەڵبەندو کارگێڕی مەڵبەندو ئەندامی کۆمیتەی دا.

لەڕاگەینداوێکدا کەوێنەیەکی بۆ بزاڤ نێدراو ڕایگەیاند:"بڕیارەکە لەبەر رۆشنایی بڕیاری کۆبوونەوەی رۆژی ١-٤-٢٠١٨ی مەکتەبی سیاسی و بەپشت بەستن بە بڕگەو خاڵەکانی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی وەرگیراوە."

لەو بارەیەشەوە وەستا رەسوڵ جێگری لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی بە میدیایی یەکێتی راگەیاند: ئەو بڕیارەی مەکتەبی سیاسی کە بەکۆی دەنگ، پەسەندکراوەو مەکتەبی رێکخستن جێبەجێی کردوە، لەچوارچێوەی ئەو رێوشێوێنانەدا دێت، کە بۆ پاککردنەوەی ریزەکانی یەکێتی دەگیرێنە بەر.

وتیشی: ئەو کەسانەی بڕیاری دەرکردنیان دراوە، پەیوەندیان بە لایەنێکی دیکەوە ھەبووەو کاریان بۆ لیستێکی دیکە کردوە، تەئکیدیشی کردەوە ئەو بڕیارە ھەنگاوی یەکەمە لە ھەڵمەتی پاککردنەوەی ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ھەنگاوی دیکەشی بەدوادادێت و بەردەوام دەبێت.

وەستا رەسوڵ راشیگەیاند: ئەو کەسانەی کە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەردەکرێن، سەرجەم ئەو پلەو ئیمتیازاتانەیان لێ دەسەنرێتەوە کە لەیەکێتیدا وەریانگرتووە.




‌‌‌
4/10/2018 10:25:53 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ