هەواڵ

ھەرێم مانگی رابردوو داھاتی نەوتی زیاتر لە (٦٠٠) ملیۆن دۆلار بووە


بزاڤـ: ھۆشیار جەمال

حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە مانگی ئازاری رابردودا بە بەھای (٦٢٤) ملیۆن و دوسەد ھەزار دۆلار نەوتی فرۆشتوە. 

بەپێی راپۆرتێکی ژوری توێژینەوەی سیاسیی بزوتنەوەی گۆڕان، کەوێنەیەکی بۆ بزاڤ نێرداوە ڕایگەیاندوە:"لەمانگی ئازاری رابردوودا حکومەتی ھەرێم نۆ ملیۆن و (٩٠) ھەزار بەرمیل نەوتی لەڕێی بۆرییەوە رەوانەی بەندەری جەیھانی تورکیا کردوە."

ھەر لە ڕاپۆرتەکەی  ژوری توێژینەوەی سیاسیی بزوتنەوەی گۆڕان ھاتووە:" تێکڕای نرخی نەوتی برێنت لەمانگی رابردودا بریتی بوە لە (٦٦) دۆلار بۆ یەک بەرمیل، بەڵام لەبەرئەوەی ھەرێم نەوتەکەی بە (٨) دۆلار کەمتر لەو نرخە دەفرۆشێت، واتە بە (٥٨) دۆلار.

ئاماژەشی کردوە بەوەی  داھاتی نەوتی رەوانەکراو بۆ تورکیا لە مانگی رابردودا بریتی بوە لە (٥٧٤) ملیۆن و دوسەد ھەزار دۆلار."

 راپۆرتەکە ئاشکراشی کردوە"، داھاتی فرۆشی نەوت بە پاڵاوتگە ناوخۆییەکان بە (٥٠) ملیۆن دۆلار خەمڵێنراوە، بەم پێیەش کۆی سەرجەم داھاتی نەوتی فرۆشراو لەمانگی رابردودا بریتییە لە (٦٢٤) ملیۆن و دوسەد ھەزار دۆلار."






‌‌‌
4/10/2018 1:01:06 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ