هەواڵ

عەلی باپیر: بەرپرسان لە گەندەڵیدا غەرق بوون‌و باس لە گۆڕانکاری دەکەن


بزاڤـ:

ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی دەڵێت: ھەندێک لە بەرپرسانی ھەرێم خۆیان لە گەندەڵیدا غەرق بوون و باس لە گۆڕانکاری دەکەن.

عەلی باپیر ، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی لە شاری ڕانیە کۆڕێکدا بۆی ساسزگرابوو لەژێر ناوی (گۆڕانکاری چۆن دەکرێ و بە کێ ئەنجام دەدرێت) ئەنجام دا. ڕایگەیاند: ھەندێک لە بەرپرسانی ھەرێم خۆیان لە گەندەڵیدا غەرق بوون و باس لە گۆڕانکاری دەکەن، کە ئاشکرایشە ھیچ ئیرادەیەکیان بۆ چاکسازی نییە".

ووتیشی: گرووپێک کە بەھرەمەندبوون لە داھات و خێروبێری ئەم وڵاتە، پشتگیریی مانەوەی ئەم دەسەڵاتە شکستخواردووە دەکەن".

ڕاشیگەیاند: لە ھەرکوێ دیموکراسی ھەبوو بێت ئیسلامییەکان بردوویانەتەوە و ئێمە لە دیموکراسی ناترسین بەڵکو دژی دیکتاتۆرییەتین".

ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی ووتیشی: باس لەوەشدەکات دەوترێت ئیسلامییەکان بێنە سەر حوکم حکومەتێکی دینی دادەمەزرێنن، لە راستیدا لە ئیسلامدا حکومەتی دینی نییە، بەڵکو حکومەتی مەدەنی ھەیە و دەبێت کاربەدەستان ھەڵبژێردرێن نەوەک پیرۆز بکرێن".


‌‌‌
4/9/2018 9:39:22 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ