هەواڵ

ئەمریکا وفەرەنسا وئیسرائیل لەچەند کاتژمێری داھاتوو ھێرش دەکەنەسەر سوریا


بزاڤـ:

پاش بڵاو بونەوەی ھەواڵی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن رژێمی سوریاوە، پێشبینی دەکرێت ئەمریکا بەھاوبەشی لەگەڵ ئیسرائیل و فەرەنسا ھێرش بکەنە سەر ئەو وڵاتە.

کەناڵی بی بی سی بڵاو کردەوە لەماوەی رابردودا ەمریکا یان ئیسرائیل ھێرشی ئاسمانی کردۆتەوە سەر ھێزەکانی سەر بە بنەماڵەی ئەسەد لە فرۆکەخانەی عەسکری تی فۆر لە شاری حومس، ئەمەش دوای راپۆرتی بەکارھێنانی چەکی کیمیاوی دێت لەلایەن ھێزەکانی سەر بە ئەسەد".

پێشبینی دەکرێت ئەمریکا لەگەڵ ئیسرائیل و فەرەنسا لە چەند کاتژمێری داھاتوو ھێرشی زیاتر بکاتە سەر شوێنە گرنگەکانی ھێزەکانی سەر بە بنەماڵەی ئەسەد".

ئەمە لەکاتێکدایە پێش چەندرۆژێک ھەریەکە لە تورکیا و روسیا وئێران لەبارەی سوریاوە کۆبونەوەیان کرد ورێکەوتنیان ئەنجام داوە.


‌‌‌
4/9/2018 11:57:02 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ