وەرزش

میلان لە سان سیرۆ دوو خاڵی گرنگی لە دەست دا


 بزاڤـ: توانا سوەیلی

لە میانەی کێبڕێکانی ھەفتەی ٣١ ی خولی ئیتاڵی یانەی میلان لە یاریگای   سانسیرۆ میوانداری ساسۆلۆی کردوو بە گۆڵێک بە رامبەر بوون .

تایمی یەکەم بەبێ تۆمار کردنی گۆڵ کۆتایی ھات .

لە تایمی دووەمدا یانەی میوان لە ڕێی ماتیۆ بۆلیتانۆ لە خولەکی ٧٥ گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکردوو یانەی میلان لە فشارەکانیان بەردەوام بوو تا گۆڵی یەکسان لە ڕێی نیکۆلا کالینتیچ لە خولەکی ٨٦ بەدەست ھێنا و میلان چەندین ھەلی گۆڵ کردنیان لە دەست دا و یارییەکەش بە یەکسان بوون بە گۆڵێک و ڕازی بوون بە خاڵێک یاریگایان بە جێ ھێشت .


یانەی میلان ٥٢ خاڵی ھەیە و لە پلەی شەشەمە و یانەی ڤیرۆنتینا لە پلەی حەوتەمە ، یانەی ساسۆلۆ لە پلەی چواردەیەمە و ٣٠ خاڵی ھەیە .


‌‌‌
4/9/2018 8:23:22 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ