راپۆرت

مامۆستایەک قوتابیەکی دەڕفێنێت ودوای پێنج رۆژ تەرمەکەی دەدۆزرێتەوە


‎بزاڤـ: ھاوکار جەزا

‎لەناحیەی کەلەکچی سەر بەپارێزگای دھۆک مامۆستیەک قوتابیەکی ۱٤ دەرفێنێت ودەیداتە دەست گروپێکی سێ کەسی وپاش پێنج ڕۆژ تەرمەکەی بەشێواوی ناحیەی بەحرکەی سەر بەپارێزگای ھەولێر دۆزرایەوە.

‎چوار رۆژ لەمەوپێش لە ٤ـ٤ مێردمنداڵێکی تەمەن ۱٤ساڵ بەناوی عبدالخالق ئەحمەد لەلایەن مامۆستایەک یەوە لەڕێگەی قوتابخانە دەفڕێندرێت و دەیداتە دەستی گروپێکی سێ کەسی.

ئەو پێشتر مامۆستای عبدالخالقی ۱٤ ساڵان بوە وھاتوچۆی ماڵیانی کردوە، ئەمەی بەکار ھێناوە، تا مێرمنداڵەکە لەگەڵ خۆی ببات.

‎ئەو گروپە سێ کەسیەش کە دوانیان خەڵکی ناحیەی کەلەکچی وئەی دیکەش کوردی  شەبەکە، ھەواڵ دەدەن بەخانەوادەی مێر منداڵەکە ودەڵێن لەبەرامبەر بڕی ۱٠ دەفتەر دۆلار ئامادەن مێرمنداڵەتەمەن ۱٤ ساڵەکەیان پێبدەنەوە.

‎لەو ماوەیەی مێرمنداڵەکە لەلای گروپە سێ کەسیەکەیە، ڤیدیۆ ووێنەی دەگرن ودەینێرنەوە بۆ خانەوادەکەی.

‎خانەوادەی لەو ماوەیەدا ھەوڵی ئامادەکردنی پارە داواکراوەکی گروپە ڕفێنەرەکە دەدەن وگوپەکەش پاش ماوەیەک پەیوەندی نەخانەوادەکەیەوەدەکەن ودەڵێن ئامادەن لەبەرامبەر بڕی ٤ دەفتەر دۆلار منداڵەکەیان بۆ بگێڕنەوە.

‎دوڕۆژ لەمەو بەر واتە ٦_٤ ئەو مامۆستایەی مێرمنداڵەکەی رفاندوە وداویەتیە دەست گروپەسێ کەسیەکە، دەستگیر دەکرێت ودان بەتاوانەکەیدا دەنێت.

‎خانەوادەی عبدالخالق دەڵێن ئەوان ھەمو ئەو کەسانە دەناسن کە منداڵەکەیان ڕفاندوە ومامۆستاکەش کەسێکی نزیکی خۆمانەو"تێکەڵە لەگەڵمان".

‎بەیانی ڕۆژی ۸ـ٤ ھەواڵ بڵاو دەبێتەوە کە عبدالخالق ئەحمەدی  تەمەن ۱٤ ساڵ لە ناحیەی بەحرکەی سەر بەپارێزگای ھەولێر دۆزرایەوە وبەکوژراوی دۆزراوەتەوە ودەموچاویشی شێوێندراوە.

‎پاش بڵاو بونەوەی ھەواڵی کوژرانی عبدالخالق احمد ، دانیشتوانی ناحیەی کەلەکچی خۆپشاندانی بەرفراوان ئەنجام دەدەن ودوادەکەن، بکوژانی ئەو مێرمنداڵە لەناوەندی ناحیەکەیان لەسێدارە بدرێت.

‎ئەوان لەخۆپشاندانەکەیاندا ئەمڕۆ ڕێگەی ھەولێر دھۆکیان داخست ودەڵێن ھەتا بکوژانی مێرمنداڵەکە لەسێدرە نەدرێت بەردەوام دەبن لەخۆپیشندان.

لەئێستاشدا ھاوڵاتیانی ناحیەی کەلەکچی کەمپینێکیان بەناوی"بەڵێ بۆلەسێدارەدانیان" ڕاگەیاندوە، بۆ ئەوەی بکەرانی ئەوکردەیە لەسێدارەبدرێن.

‎بەگوێرەی زانیاریەکانی ھەندێک سەرچاوەی ناو ناحیەکە دو لەئەندامانی گروپە ڕفێنەرەکە بەرەو بەغداد ھەڵھاتون.



‌‌‌
4/8/2018 8:44:48 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ