وەرزش

دێربی مەدرید بە یەکسانی کۆتایی هات


بزاڤ - تواناسیوەیلی


لە میانەی یارییەکانی هەفتەی خولی  ئیسپانی و له دێربی شاری مەدرید لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید بە تاکە گۆڵێک بۆ هەردوولا یەکسان بوون .

گۆڵەکەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی خاوەن خاک و جەماوەر کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە خولەکی 53 تۆماری کردوو گوڵەکەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ئەنتۆنیۆ گریزمان لە خولەکی 57 گۆڵی یەکسانی تۆمار کردوو هەردوولا بە ڕازی بوون بە خاڵێک یاریگایان جێهێشت .

یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید له پلەی دووەم مایەوە بە 68 خاڵ و 11 خاڵ لە دوای بەشەلۆنەیه کە 79 خاڵی هەیە و یانەی ڕیاڵ مەدرید لە پلهی سێیەمه بە 64 خاڵ .


‌‌‌
4/8/2018 8:18:08 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ