راپۆرت

سوپای تورکیا ٢٠ کم ھاتۆتە پارێزگای ھەولێرەوە و ٦ گوندی داگیرکردووە




بزاڤ:تێکۆشەر حسێن

  
ماوەی چەند مانگێکە سوپای تورکیا بە ئاگاداری حکومەتی ھەرێم بە دەیان کیلۆمەتر لەشکرکێشی سەربازی و سنور بەزاندنی کردووە بۆ نێو خاکی ھەرێم لەناوچەی برادۆست ، سوپای تورکیا لەو ناوچانە بەدەیان خاڵی سەربازی دروستکردوە و تا ئێستاش حکومەتی ھەرێم ھیچ ھەڵوێستێکی لەوبارەیەوە نیە.

 


،،
ماوەی سێ ھەفتە زیاترە تورکیا بە ئاگاداری حکومەتی ھەرێم پەلکێشی سوپاکەی دەکات بۆ ناوچەکە و بەردەوام لە پێشڕەویش دایە ، لەبەر ئەوەی ئەو ناوچەیە پێگەیەکی جوگرافی گرنگی ھەیە و بە (سێگۆشەی عێراق ـ ایران ـ تورکیا) ناودەبرێت لەناوچەی(کێلەشین)، کە ڕێرەوەی بەیەک بەستنەوەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ڕۆژئاوای کورستانە ، بۆیە بۆتە جێگەی بایەخیش بۆ تورکیا

 

ناوچەی برادۆست ناحیەی سیدەکان
سیدەکان شارۆچکەیەکی سەر بە قەزای سۆرانە لە پارێزگای ھەولێر، دەکەوێتە دووری ١٤٤ کیلۆمەتری بەشی باکووری ڕۆژھەڵاتی شاری ھەولێر، ناوەندی ناوچەکە ناحیەی سیدەکانە ، ھەڵکەوتەی جوگرافیای ‏دەڤەرەکە زۆربەی شاخاویە و دەشتایی کەمە.

بە پێی لێدوانی فەرمی بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان" تا ئێستا سوپای تورکیا ۲۰ کیلۆمەتری لەو سنورە بەزاندووە".


ھاتنە ناوەوەی سوپای تورکیا بەچەند قۆناغیک بوە بەم جۆرەی خوارەوە



 

قۆناغی یەکەم 
سەرەتای مانگی ۱۱ ی ساڵی رابردوو، سوپای تورکیا لە ڕێی تۆپخانەکانی قەرەقولی یەوە کە لەنزیک گوندی ( بەردە زەرد ‌) ـە دەستی کرد بە بۆردومان کردنی ناوچەکانی ھەریەک لە چیاکانی ( گەلی ڕەش و کتکین و ئاودەل کێوی و چیای ڕەش )

  

قۆناغی دووەم 
لەڕێی فڕۆکەی جەنگی یەوە بۆردومانی ناوچەکە کرا ئەوە بوو لە بەرواری ۱۳ ـ ۱۱ ـ ۲۰۱۷ دا ھاوڵاتیەک بەناوی ( امداد عوسمان ) کە خەڵکی گوندی ( بەرمیزە ) ی ناوچەی برادۆست بوو لەناو ئۆتۆمبێلەکەیەوە کرایە ئامانج و شەھیدبوو ، ھاوڵاتیانی ئەو گوندەش بەتەواوی کەوتنە ترس و دڵە ڕاوکێ وە.

 



،،
ھاوڵاتیانی ناوچەکە باس لەوە دەکەن ھەندێ جار سوپای تورکیا دەشتی ھێرتێ و دەشتی بەرازگری دەبەزێنن ، تەنھا لە ( گوندی بەرمیزە ) لە بەرزاییەکان، دەوڵەتی تورکیا ۳ قەرەقولی داناوە و ئەرتەشی تیا جێگیر کردووە ، جگە لەمەش لەو ناوچەیە بەردەوام لە پێشڕەوی دان بەدرێژایی ھەریەک لە چیاکانی :


قۆناغی سێ یەم
ماوەی سێ ھەفتە زیاترە بە ئاگاداری حکومەتی ھەرێم تورکیا پەلکێشی سوپاکەی دەکات بۆ ناوچەکە و بەردەوام لە پێشڕەویش دایە ، لەبەر ئەوەی ئەو ناوچەیە پێگەیەکی جوگرافی گرنگی ھەیە و بە (سێگۆشەی عێراق ـ ایران ـ تورکیا) ناودەبرێت لەناوچەی(کێلەشین)، کە ڕێرەوەی بەیەک بەستنەوەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ڕۆژئاوای کورستانە ، بۆیە بۆتە جێگەی بایەخیش بۆ تورکیا

لەو ماوەیەدا ڕژێمی تورکیا چەند ناوچەیەکی لە سنوری ناوچەی برادۆست ( ناحیەی سیدەکان ) بەزاندووە کە ئەوانیش بریتین لە :

بناوانۆک
بەرمیزە
گەلی ڕەش 
ھیشمێ یا ئیشەم 
ڕەشەماڵ
کانیە ڕەش

ھاوڵاتیانی ناوچەکە باس لەوە دەکەن ھەندێ جار دەشتی ھێرتێ و دەشتی بەرازگریش دەبەزێنن ، تەنھا لە ( گوندی بەرمیزە ) لە بەرزاییەکان، دەوڵەتی تورکیا ۳ قەرەقولی داناوە و ئەرتەشی تیا جێگیر کردووە ، جگە لەمەش لەو ناوچەیە بەردەوام لە پێشڕەوی دان بەدرێژایی ھەریەک لە چیاکانی :


کتکین
چیای ڕەش 
ئاودەل کیوی 
گەلی ڕەش

لە ئەنجامی پێشڕەوی زیاتر و بۆردۆمانی فڕۆکە جەنگیەکان ڕۆژی ٥ ی مانگ ھاوڵاتیانی ناوچەکە ٦ گوندیان چۆڵکرد ، بەناوەکانی :

سیدا 
لیلکان
دایلا 
بنسەنان
خەلیفان
نەیا






،،
ئەو شوێنەی چەکی قوڕسی وەک تۆپی دوورھاوێژی لێجێگیر کراوە پێی دەووترێت ( گەرووی ماوان ) ھەروەھا فڕۆکەی جەنگی و کۆپتەری سەربازیش لە (ڕوبارۆک) ی سەر بە شەمزینانەوە ھەڵدەستێت بۆردومانی ئەو ناوچە سنوریانە دەکات و ھەر لەوێشەوە دێت سەرباز و چەک و پێداویستی سەربازی دێنێت بۆ ناوچە .

  

ھاوڵاتیانی ئەو گوندانە ماڵ و حاڵ و ڕەز و باخ و کشتوکاڵیان جێھێشتووە ئاوارەی قەزای سۆران بوون ، بەھۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکان دوو مناڵیش بە سوکی برینداربوون ، بە پێی زانیاریەکان ٦ کۆپتەری سەربازی لە چیای ( دێر و کەوەرت ) سەربازیان دابەزاندووە لەھەوڵی ئەوەدان بنکە و بەرەگا و قەرەقولی زیاتر دابنێن و سەربازی زیاتر جێگیر بکەن .

ئەو شوێنەی چەکی قوڕسی وەک تۆپی دوورھاوێژی لێجێگیر کراوە پێی دەووترێت ( گەرووی ماوان ) ھەروەھا فڕۆکەی جەنگی و کۆپتەری سەربازیش لە ( ڕوبارۆک ) ی سەر بە شەمزینانەوە ھەڵدەستێت بۆردومانی ئەو ناوچە سنوریانە دەکات و ھەر لەوێشەوە دێت سەرباز و چەک و پێداویستی سەربازی دێنێت بۆ ناوچە .

ماوەی چەند ھەفتەیەکە سوپای تورکیا بە ئاشکرا لەو ناوچانە جموجۆڵەکانیان دەسپێکردووە و خەریکی دروست کردنی قەرەقولن ، شەوی ڕابردووش لەبەر ئەوەی ناوچەکە سەخت و شاخاویە ئیڤایەکی سەربازی سوپای تورکیا لە ڕوبارکۆ وەرگەڕاوە ۱۲ سەرباز مردون و یەکێکیشیان بەسەختی برینداربووە ، ھاتنی سوپا و دروست کردنی قەرەقولیش لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بەو واتایە دێت کە دەیانەوێ بە تەواوی جێگیر بن ، بێ ئەوەی حکومەتی ھەرێم تا ئێستا بچوکترین ھەڵوێستی ھەبووبێت ، تەنانەت حکومەتی ناوەندیش تا ئێستا ھیچ ھەڵوێست و لێدوانێکی فەرمی لەو بارەیەوە ڕانەگەیاندووە .



،،
لە ناحیەی قەسرێش لە گوندی باپشتیان دوو ئەفسەری باڵای میت لەگەڵ حەڤدە سەربازی سوپای تورکیا لەوێ جێگیر کراون ، ئەم گوندە ئەو شوێنەیە کە لە سەرەتای پێکھێنانی حکومەتی ھەرێم لە دوایین ھەڵبژاردن دا ئەحمەد داود ئۆغڵۆ سەردانی کرد بەناوی بەسەرکردنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان .

  

لە ناحیەی قەسرێش لە گوندی باپشتیان دوو ئەفسەری باڵای میت لەگەڵ حەڤدە سەربازی سوپای تورکیا لەوێ جێگیر کراون ، ئەم گوندە ئەو شوێنەیە کە لە سەرەتای پێکھێنانی حکومەتی ھەرێم لە دوایین ھەڵبژاردن دا ئەحمەد داود ئۆغڵۆ سەردانی کرد بەناوی بەسەرکردنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان .

ھەر لە ناحیەی قەسرێ و دۆڵی باڵەیان لە ئێوارەی یەکەمی نەورۆزدا فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا کاتژمێر ١:٧ شەو ھەر یەک لەگوندەکانی (سەرکان و ماونان و وەسان) یان بۆردومان کرد و بەو ھۆیەشەوە ٤ ھاوڵاتی لە گوندی سەرکان شەھید بون بەناوەکانی (شەرۆ محمود برایم ، کاکە مستەفا وەرتێ ، محمد (کاکە) سمایل ئاغا ، دەرباز بالیسانی )


‌‌‌
4/8/2018 8:14:12 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ