وەرزش

ئارسناڵ بە زەحمەت له ساوسهامپتۆنی بردەوە


بزاڤ - تواناسیوەیلی

لە هەفتەی 33 ی خولی ئینگلیزی یانەی ئارسناڵ لە یاریگای ئیماڕات میوانداری ساوسهامپتۆنی کردوو بە 3 گۆڵ بەرامبەر بە 2 گۆڵ یارییەکەی لێ بردەوە .

لەتایمی یەکەمی یارییەکە یانەی میوان لە خولەکی 17 شین لۆنگ گۆڵی پێشکەوتنی تۆمار کردوو یانەی ئارسناڵ  لە خولەکی 28 لە ڕێی ئۆبامیانگ ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە و لە خولەکی 38 دانی وێڵباک گۆڵی پێشکەوتنی ئارسناڵی تۆمار کردوو ئەو تایمه بەو ئەنجامە کۆتایی هات .


له تایمی دووەم دا یانە ساوسهامپتۆن له خولەکی 73 لە ڕێی چارلی ئۆستن  ئەنجامەکەی بردەوە خاڵی دەستپێک  یانهی ئارسناڵ لە ڕێی دانی وێڵباک لە خولەکی 81 گۆڵی سێیەم و‌بردنەوەی تۆمار کرد ، جاک ستیڤنس و موحەمەد مەننی له ساوسهامپتۆن و ئارسناڵ به کارتی سوور دەرکران  و ئارسناڵ بەم بردنەوەیە ئارسناڵ 3 خالی گرنگی بە دەست هێنا .

یانەی ئارسناڵ لە پلەی‌شەشەمە به 54 خاڵ و یانەی ساوسهامتۆن لە پلەی هەژدەیە به 28 خاڵ .


‌‌‌
4/8/2018 6:52:04 PM
Print Friendly and PDF