وەرزش

مان یونایتد دێربی مانچستەری بردەوە


بزاڤـ: توانا سوەیلی

لە هەفتەی 33 ی خولی ئینگلییزی و لە یاری دێربی مانچستەردا لە یاریگای ئیتیحاد مان سیتی میوانداری مان یونایتدی کردوو بە 3 گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یارییەکەی پێ دۆڕاند .

لە تایمی یەکەمی یارییەکە مان سیتی خاوەن یاریگا باشتر بینراو لە خولەکی 25 کۆمپانی گۆڵی یەکەمی بۆ مان سیتی تۆمار کردوو لە خولەکی 31 گۆندۆگان گۆڵی دووەمی بۆ مان سیتی بەدەست هێنا 
ئەو تایمە لە سوودی مان سیتی کۆتایی هات .

له تایمی دووەمدا یانەی مان یونایتدی میوان باشتر دەرکەوت له خولەکەکانی 53،55 پۆل پۆگبا دوو گۆڵی تۆمار کردوو ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە و لە خولەکی 69 کریس سمۆلینگ گۆڵی سێیەم و بردنەوەی بۆ مان یونایتد تۆمارکردوو 3 خاڵی گرنگی بۆ یانەکەی بەدەست هێنا .

یانەی مان سیتی له پێشەنگی مایەوە بە 84 خاڵ و 13 خاڵ لە پێش مان یونایتدەوەیە بە 71 خاڵ .


‌‌‌
4/8/2018 8:23:56 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ