وەرزش

بە ھاتریکی میسی بەرشەلۆنە لە لیگانێسی بردەوە


بزاڤـ: توانا سوەیلی

لە ھەفتەی ٣١ ی خولی تۆپی پێی ئیسپانی یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای کامپ نوو میوانداری لیگانێسی کردوو بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەی لێ بردەوە .

لە تایمی یەکەمی یارییەکە یانەی بەرشەلۆنەی خاوەن یاریگا لە خولەکی ٢٧ لیۆنێل میسی بە لێدانێکی ڕاستەوخۆ گۆڵێکی نایابی تۆمار کردوو ھەمان یاریزان لە خولەکی ٣٢ جارێکی تر تۆڕی لیگانێسی ھەژاند تایمی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتایی ھات .

لە تایمی دووەمی یارییەکە لە خولەکی ٦٨ نەبیل زەھیر گۆڵی یەکەمی بۆ لیگانێس تۆمار کروو ئەنجامەکەی کەم کردەوە و لیۆنێل میسی لە خولەکی ٨٧ ئیمزای لە سەر گۆڵی سێیەم کردوو ھاتریکی تۆمار کردوو ٣ خاڵی گرنگی تری بە یانەکەی بەخشی .

یانەی بەرشەلۆنە خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ ٧٩ خاڵ و لە پێشەنگی ریزبەندی دەبینرێت و یانەی لیگانێسیش لە پلەی چواردەیەمە ٣٦ خاڵی ھەیە .


‌‌‌
4/8/2018 8:22:41 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ