وەرزش

بەبردنەوە لە ئۆکسبۆرگ بایرن مونشن بووە پاڵەوانی بۆندس لیگا


بزاڤ-تواناسیوەیلی

بایرن مونش بە 4 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ئۆکسبۆرگی بردەوەو بۆ جاری شەشەم لە سەر یەک بووە پاڵەوانی خولی ئەڵمانی ناسراو بە بۆندس لیگا .

گۆڵەکەی ئۆکسبۆرگی خاوەن خاک و جەماوەر نیکلۆلاس شوول لە خولەکی 18 بە هەڵە تۆمار کرا و چوار گوڵەکەی بایرن موشن کۆرینیتین تۆلیسیۆ و خامێس ڕۆدریگێز و ئاریان ڕۆبن و ساندرۆ ئۆگنەر تۆماریان کردوو 3 خاڵی گرنگیان بەدەست هێنا .

بایرن مونشن بەم بردنەوەیە خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 72 خاڵ و بووە پاڵەوانی خولی ئەڵمانی ، یانەی ئۆکسبۆرگیش به 36 خاڵ لە پلەی دەیەمە .


‌‌‌
4/7/2018 7:34:38 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ