وەرزش

یۆڤانتۆس برینی چامپیۆنس لیگی ساڕێژ کردوو لە پێشەنگی مایەوە


بزاڤ -تواناسیوەیلی

لە هەفتەی 31 ی خولی تۆپی پێی ئیتاڵی یانەی یۆڤانتۆس لە یاریگای فجیرتۆ بووه میوانی بیڤیتۆ و بە چوار گۆڵ بەرمبەر‌ بە دوو گۆڵ یارییەکەی بردەوە .

گۆڵەکانی یۆڤانتۆس سێ گۆڵیان پاولۆ دیبالای ئەرژەنتینی تۆماری کرد کە دوو گۆڵیان بە لێدانی سزا بوو گۆڵەکەی تریش دۆگلاس کۆستا تۆماری کرد ، دوو گۆڵەکەی بینڤیتۆ هێرشبەری مالی شێخ دیاباتی تۆماری کردن بەمەش یۆڤانتۆس 3 خاڵی گرنگی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە دەست هێنا .


یانەی یۆڤانتۆس لە پێشەنگی ڕیزبەندی خۆی هێشتەوە و خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 81 خاڵ و 7 خاڵ لە پێش یانەی ناپۆلی دووەمەوەیە کە سبەی بەرامبەر کیڤۆ ڤیرۆنا یاری هەیه .


‌‌‌
4/7/2018 6:30:35 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ