وەرزش

خولی ئینگلیزی ... ئیڤەرتۆن و لیڤەرپووڵ یەکسان بوون



بزاڤ -تواناسیوەیلی
یانەی لیڤەرپووڵ لە یاریگای جۆدیسۆن پارک لە دێربی مێرسیسیاد بووە میوانی ئیڤەرتۆن و به بێ گۆڵ و به ئەنجامێکی‌سپی یارییەکە کۆتایی هات .

لە میانەی ڕکابەرییەکانی هەفتەی 33 خولی ئینگلیزی ناسراو به پریمەرلیگ هەردوو یانەی ئیڤەرتۆن و لیڤەرپووڵ ڕووبەڕووی یهکتر بوونەوە .

بەدرێژایی 90 خولەکی یارییەک هیچ لایەک نەیان توانی تۆڕی گۆڵی یەکتر بهەژێنن و هەر‌یەکە و بە ڕازی بوونی تەنها خاڵێک یاریگیان جێ هێشت .

یانەی لیڤەرپووڵ خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 67 خاڵ و یانەی ‌ئیڤەرتۆنیش 41 خاڵی هەیه و لە پلەی نۆیەمە .


‌‌‌
4/7/2018 5:53:05 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ