هەواڵ

بۆردومانی سوپای تورکیا درێژەی ھەیە


بزاڤـ: سیروان برادۆستی

ئەمڕۆش فرۆکەکانی تورکیا ناوچە سنوریەکانی دەڤەری سیدەکانی بۆردومان کرد وسوپای ئەو وڵاتەش جوڵەی پێکراوە.

ئیحسان چەلەبی بەرێوبەری شارەدێی سیدەکان ڕایگەیاند،"بۆردومانی فرۆکەجەنگیەکانی تورکیا لە کاتژمێر ۸بەیانی تا ۱۲ ئەم نیوەڕۆیە بەردەوام بو".

ویتشی،"بۆردومانەکە گوندەکنی لۆلان وخواکورک وخنێرەی گرتەوتەوە".

ئەوناوچانە بنکەو بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکەی لێیە.

بەگوێرەی زانیاریەکانی بزاڤـ، لەبۆردومانەکەی ئەمڕۆدا بۆمبێک کەوتوەتە گوندی ڕکاو لەسنوری برادۆست کە ئەوگوندە ھاوڵاتی مەدەنی تێدا نیشتەجێیە.

بەپێی زانیاریەکان ھیچ زیانێکی گیانی لە ئەنجامی ئەو بۆمبەی فرۆکەکانی تورکیا نکەوتۆتەوە.

لەلایەکی تریشەو سوپای تورکیا بەئاراستەی ھەێمی کوردستان جوڵەی پێکراوە وھەندێک ەرچاوەش دەڵێن ئەو سوپایە بەقوڵایی ۱۹ کیلۆمەتر سنوری باشوری کوردستان یان بڕیوە.

‌‌‌
4/6/2018 1:53:25 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ