وەرزش

یۆرۆپالیگ ... ئارسناڵ لە سیسکا مۆسکۆی بردەوە


بزاڤـ: توانا سوەیلی


لە یاری چوونی قۆناغی ھەشتی خولی ئەورووپی یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی لە یاریگای ئیماڕات میوانداری یانەی سیکامۆسکۆی ڕووسی کردوو بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەی لێ بردەوە .

لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی ٩ ئارۆن ڕامزی گۆڵی پێشکەوتنی ئارسناڵی تۆمار کردوو یانەی سیسکا مۆسکۆ لە خولەکی ١٥ ئەلێکسەندەر جۆلۆڤین بەلێدانکی ڕاستەوخۆی نایاب گۆڵی یەکسانی تۆمار کردوو لە خولەکی ٢٣ ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ یانەی ئارسناڵ ھەژمار کردوو ئەلێکسەندەر لاگازێت بە سەرکەوتوانە جێ بەجێی کردوو ئارسناڵ لە ھێرشکردن بەردەوام بوون لە خولەکی ٢٨ جارێکی تر ئارۆن ڕامزی بە لێدانکی جوان و سەرنج ڕاکێش گۆڵی سێیەمی ئارسناڵی تۆمار کردوو ئەلێکسەندەر لاگازێت لە خولەکی ٣٥ کۆتایی بە کاروانی گۆڵ کردن ھێنا .

لە تایمی دووەمدا ھیچ لایەک نەیان توانی گۆڵ تۆمار بکەن و یارییەکەش  بەسوودی یانەی ئارسناڵ بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە تاکە گۆڵێک بە کۆتا گەیشت .

بڕیارە یاری گەڕانەوە لە یاریگای سیسکامۆسکۆ ڕۆژی پێنج شەممەی داھاتوو ئەنجام بدرێت .


‌‌‌
4/6/2018 9:44:18 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ