هەواڵ

پۆلیسی سلێمانی ١٢ تۆمەتبار دەستگیر دەکەن


بزاڤـ: ژووری ھەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیانراوێکدا کە وێنەیەی بۆ بزاڤ نێندراوە رایگەیاندووە: لەدرێژەی کارو چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان، لەماوەی ھەفتەیەکدا ١٢ تۆمەتباری دزی لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانەوە دەستگیرکراون کە ھەستاون بەئەنجامدانی تاوانی دزی جۆراوجۆر بەمشێوەیە: 

٥ کەس دەستگیر کراون کە ھەستاون بەبڕینی کۆگایەکی وەرزشی.
٣تۆمەتبار دەستگیر کراون کە ھەستاون بەدزیکردن لەماڵان .
٢ تۆمەتبار دەستگیر کراون بەتاوانی ڕێگریکردن و ھەڵکوتانە سەر ھاوڵاتیان و لێسەندنی پارەو مۆبایل لێیان .
٢ تۆمەتبار دەستگیر کراون کە ھەستاون بەبڕین و دزینی کێبڵی کارەبا.

ئاماژەشی بەوەکردووە" سەرجەم دزییەکان لەناو شاری سلێمانی ئەنجامدراون.


‌‌‌
4/5/2018 10:51:40 PM
Print Friendly and PDF