هەواڵ

پەرلەمانتارێکی گۆران: ھەرێمی کوردستان توانی بەرھەم ھێنانی سەوزەومیوە نیە


بزاڤـ: ژووری ھەواڵ

ئەندامێکی لیژنەکانی کشتوکاڵ وئاودێری وبازرگانی ومافی بەکاربەر لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت،  لەساڵی ( ۲۰۰٤ -- ۲۰۱٤ ) ھەرێمی کوردستان بایی ( ۷۱۳۹۰۰۰۰۰۰) حەوت ملیاردو سەدوسی ونۆ ملیۆن دۆلار تەنھا سەوزەو میوە ھاوردەی ھەرێم کراوە ، کەگەر پلانی کورت خایەن ودرێژخایەن لەلایەن لایەنی پەیوەندیدارەوە ھەبوایە ئەوا دەتوانرا بەبڕی تەنھا (۲٥٪)ی ئەوپارەیەی بۆھاوردەکردنی سەوزەومیوە چۆتە وڵاتانی دەرەوە دەتوانرا زۆر بەئاسانی وزانستیانەش سێکتەری کشتوکاڵ ببوژایەتەوەو لەو پوکانەوە بەردەوامەش ڕزگاری دەبوو کەتێیدایە.

عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا، ئەندامی لیژنەکانی کشتوکاڵ وئاودێری وبازرگانی ومافی بەکاربەر لە پەرلەمانی کوردستان بە بزاڤ_ی راگەیاند: لەگەڵ ئەوەی ھەرێمی کوردستان زۆر بەزیادەوە خاوەنی ھەموو ڕەگەزەکانی بەرھەم ھێنانی کشتوکاڵیە لەوێنەی ( زەوی بەپیت ، ئاووھەوای گونجاو ، دەستی کاری باش ) بەڵام ھەرگیز نەتوانراوە پێداویستی نیوەی دانیشتوانەکەی پڕبکاتەوە لەوبوارەدا کەتەنھا ( ٥)پێنج ملیۆن ھاوڵاتین ، لەکاتێکدا گەر ئیرادەو پلانی تۆکمەوزانستی ھەبێت دەتوانرێت پێداویستی زیاتر لە ( ۱۰) ملیۆن ھاوڵاتی لەبواری کشتوکاڵیدا تێدا بەرھەم بھێنرێت ،وتەنانەت زۆرێکیش ھەناردەی دەرەوە بکرێت .
لەساڵی ( ۲۰۱۷ )دا بڕوڕێژەی سەوزەومیوەی خۆماڵی وھاوردە بەم شێوەیە بوە لەھەرێمی کوردستاندا".

ووتیشی: ( ۱٤۰٥٦٥٦) یەک ملیۆن و چوارسەدوپێنج ھەزارو شەش سەدو پەنجاوشەش تۆن سەوزەومیوە بەکارھاتوە ، لەوبڕە 
( ۹۰۱۱٥۷) نۆسەدویەک ھەزارو سەدوپەنجاوحەوت تۆنی بەرھەمی خۆماڵی بوە کەدەکاتە ڕێژەی ( ٦٤٪) .
وەبڕی ( ٥۰٤٤۹۹)پێنج سەدوچوارھەزاروچوارسەدونەوەدونۆ تۆنیش سەوزە ھاوردەکراوە کەدەکاتە ڕێژەی ( ۳٦٪) .
ـــ وە بڕی ( ٤۰٥۰۲۳)چوارسەدو پێنج ھەزاروبیست وسێ تۆن میوە بەکارھاتوە ، کەلەوبڕەش تەنھا ( ٦۸۱۹٤)شەست وھەشت ھەزاروسەدونەوەدوچوار تۆنی بەرھەمی خۆماڵی بوە کەڕێژەی ( ۱۷٪)ی میوەدەکات ، بەڵام بڕی میوەی ھاوردەکراو بریتی بوە لە ( ۳۳٦۸۲۹)سێ سەدوسی وشەش ھەزارو ھەشت سەدوبیست ونۆ تۆن وڕێژەکەشی ( ۸۳٪)یە .
سەوزەومیوەی ھاوردەکراوبۆھەرێم زیاترلە( ۸۰٪)ی لەوڵاتانی تورکیاو ئێرانەوە ھاوردەکراون ".

ئاماژەشی بەوەکرد: بەپێی ئامارەفەرمیەکان لەماوەی ( ۱۰)ساڵدا واتا لەساڵی ( ۲۰۰٤ -- ۲۰۱٤ ) ھەرێمی کوردستان بایی ( ۷۱۳۹۰۰۰۰۰۰) حەوت ملیاردو سەدوسی ونۆ ملیۆن دۆلار تەنھا سەوزەو میوە ھاوردەی ھەرێم کراوە ، کەگەر پلانی کورت خایەن ودرێژخایەن لەلایەن لایەنی پەیوەندیدارەوە ھەبوایە ئەوا دەتوانرا بەبڕی تەنھا (۲٥٪)ی ئەوپارەیەی بۆھاوردەکردنی سەوزەومیوە چۆتە وڵاتانی دەرەوە دەتوانرا زۆر بەئاسانی وزانستیانەش سێکتەری کشتوکاڵ ببوژایەتەوەو لەو پوکانەوە بەردەوامەش ڕزگاری دەبوو کەتێیدایە.
چ مانایەکی تێدایە خاوەنی دەشتە بەپیتەکانی شارەزور ، ھەولێر ، بیتوێن وبادینان بین".

ڕاشیگەیاند: کەچی تەنھا لەوڵاتێکی وەک تورکیاوە لەماوەی ساڵێکدا بایی (۳٤)ملیۆن دۆلار چەرەزات و ( ۱٤)ملیۆن دۆڵار فراولە(شلک) و( ۲۰)ملیۆن دۆلارسێووقۆخ وھەڵوژەو ( ٤) ملیۆن دۆلارشوتی وکاڵەک و زیاتر لە (۷) ملیۆن دۆلار سیروپیازوکاھووبڕۆکلی ھاوردەی ھەرێم بکرێت ، کەبەدڵنیاییەوە بەرھەمی خۆماڵی لەڕووی تام وچێژوپارێزراوی و جۆرایەتیشەوە زۆر لەبەرھەم و بەروبومەکانی دەرەوە باشتروپڕبەھاترەلەو بەروبومانەی کە ھاوردەکراوی وڵاتانن".

ئەو پەرلەمانتارە ووتیشی: دیارە ئەمە تایبەتە بەھاوردەکردنی بەروبومی کشتوکاڵی ، گەرنا بۆپێدویستیەکانی تری ژیانی ڕۆژانەمان زیاترلە (۹۰٪)ی پشت بەھاوردەکردنی کاڵاوشمەکی دەرەوە دەبەستین".


‌‌‌
4/5/2018 10:29:43 PM
Print Friendly and PDF