هەواڵ

سلێمانی.. ٦ کافتریاو فرۆشگا دادەخرێت


بزاڤـ: ژووری ھەواڵ


لە شاری سلێمانی ٣ کافتریا، ٢ فرۆشگا و خواردن و خواردنەوەیەک دادەخرێن و ھۆکاری داخستنەکانیشیان دەگەرێتەوە بۆ پابەندنەبوونیان بە مەرج و رێنماییەتەندروستی و گەشت و گوزارییەکانەوە.

گۆران قادر سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائییمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند: شەوی رابردوو لە لایەن لیژنەی رێستۆرانتەکان سەر بەلیژنە ھاوبەشەکانەوە گەران و پشکنین بۆ چەند فرۆشگاو کافتریایەکی شاری سلێمانی ئەنجامدرا و پاش بەدواداچوون دەرکەوت ٦ شوێن بۆھۆی سەرپێچی و پابەند نەبوونیان بە مەرج و رێنماییەکانەوە بریاری داخستنی درا تا ئەو کاتەی پابەند دەبن".

سەرۆکی لیژنەکان ووتی: ئەو فرۆشگاو کافتریانەی داخراون دەکەونە گەرەکە جیاوازەکانی سنوری شاری سلێمانی کە بریتین لە فرۆشگاکانی (دۆڵەمیران، بەفراو) و کافتریاکانیش ( زیزۆ ، گوڵی سلێمانی، سی یوو) ھەروەھا خواردن و خواردنەوەی  (سناک باری وایت وڵف).
.

ڕاشیگەیاند: بەسەرچوون و نەبوونی مۆڵەتی گەشتو گوزاری و تەندروستی، ھەبوونی کارمەندی بیانی و نەبوونی کارتی تەندروستی کارمەندان،  بوونی خواردن و خواردنەوەی ماوەبەسەرچوو، نەبوونی کامێرای چاودێری لەگەڵ ھەبوونی منداڵی خوار ١٨ ساڵ لە بەشێک لە کافتریاکاندا ھۆکاری داخستنی ئەو شوێنانەبوون ، وتیشی ئەو شوێنانە پێشتر لە لایەن لیژنەکانمانەوە ئاگادارکراونەتەوە کە پابەندی مەرج و رێنماییەکان بن و لە حاڵەتی دووبارەکردنەوەی سەرپێچییەکانیشدا رووبەرووی سزای یاسایی دەبنەوە 


‌‌‌
4/4/2018 3:37:24 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ