هەواڵ

سبەینێ مووچەی وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی دابەشدەکرێت


بزاڤـ: ژووری ھەواڵ

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان،راگەیەندراوێکی دەربارەی دابەشکردنی مووچە بە سیستمی نوێی پاشەکەوت راگەیاند: وەک بەڵێنمان دابوو کە کۆتایی ئەم ھەفتەیە مووچەی  وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی  دابەشبکەین، لەگەڵ ئەوەش تاوەکو ئەمڕۆ چوار شەممە بەشێکی زۆر لە بەڕێوەبەرایەتیەکان لیستی مووچەکانیان نەناردۆتە گەنجیەکان لە بەشێک شار و شارۆچکەکان".

ڕاشیگەیاندووە"  رۆژی پێنج شەممە ٥/٤/٢٠١٨، وەزارەتی دارایی و ئابووری دەست دەکات بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی بە سیستەمی نوێی مووچە بۆ ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەی لیستەکانیان ئامادەیە".


‌‌‌
4/4/2018 3:35:30 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ