وەرزش

لیڤەرپووڵ و مان سیتی ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە


بزاڤـ: توانا سوەیلی

ئەمشەو کاتژمێر 9:45 خولەک لە یاریگای ئەنفێڵد یانەی لیڤەرپووڵ میوانداری یانەی مان سیتی دەکات له چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانەپاڵەوانەکانی ئەورووپا .

پیپ گواردیۆلا ڕاهێنەری مان سیتی لە کۆنفڕاسێکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند کە لیڤەرپووڵ ئەم وەرزه ئاستێکی بەر نمایش دەکەن و هەروەها ستایشی موحەمەد سەڵاح و یۆرگن کلوپی کردوو ڕاشی گەیەند کە هێرشبەری یانەکەی سێرجیۆ ئەگیۆرۆ بەشداری یارییەکە ناکات .

هەروەها یورگن کلوپی ڕاهێنەری لیڤەرپووڵ وتی کە یانەی مان سیتی لە ئێستادا یەکێکە لە یانە بەهێزەکانی جیهان و وتیشی یاریزانەکانم لە ئاستێکی بەرزدان .


‌‌‌
4/4/2018 3:14:40 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ