وەرزش

ڕیاڵ مەدرید یۆڤانتۆسی تووشی شکستێکی گەورەکرد


بزاڤـ: توانا سوەیلی

یانەی ڕیاڵ مەدرید بووە میوانی یانەی یۆڤانتۆس له یاری چوونی قۆناغی هەشتی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە یاریگای یۆڤانتۆس ئارینا و توانی‌ بە سێ گۆڵی خاوێن لە خاوەن یاریگا بباتەوە .


لە تایمی یەکەمی یارییەکە و لە دەست پێکدا یانەی ڕیاڵ مەدرید بەهێزی خۆیان نیشان دا لە خولەکی 3 بە ئاسێستێکی ئیسکۆ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ تۆڕی بۆفۆنی هەژاندوو گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد یاریزانانی خانمە پیرەکە چەندین هێرشی مەترسی داریانە خسته سەر ڕیاڵ مەردید بەڵام ناڤاس و بەرگریکارەکان زۆر بە توندی بەرپەرچیان دەدانەوە ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە لە سوودی یانەی میوان کۆتایی هات .

لە تایمی دووەمدا ڕیاڵ زیاتر بەهێزی خۆی نیشان دا و لە خولەکی 64 کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە دەبڵه گۆڵێکی نایاب و سحراوی تۆمار کرد ، لە خولەکی 66 پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی و یاریزانی یوڤی به کارتی سوور کرایه دەرەوەی یاریگا و لە خولەکی 72 مارسیلۆ داسێلڤا ئیمزای لە سەر گۆڵی سێیەم کرد و یارییەکەش بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە سوودی یانەی شاهانە کۆتایی هات .

وا بڕیارە یاری گەڕانەوە لە ڕۆژی چوارشەممە 11/4/2018 له یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە ڕێوە بچێت .


‌‌‌
4/4/2018 3:08:40 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ