وەرزش

چامیۆنس لیگ ... سیڤیلیە لە یاریگای خۆی بە بایرن مونیخ دۆڕا


بزاڤـ: توانا سوەیلی

لە یاری چوونی قۆنای ھەشتی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا یانەی سیڤیلیە لە یاریگای خۆی ڕامۆس سانچێز بێزخوان میوانداری بایرن مونیخی کردوو بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەی پێ دۆڕاند .

لە تایمی یەکەمی یارییەکە یانەی بایرن مونیخی میوان دەستیان کرد بە ھێرشکردن و یانەی سیڤیلیەی خاوەن یاریگا لە خولەکی ٣١ گۆڵی پێشکەوتنی لە ڕێی پابلۆ سارابیا تۆمار کردوو یاریزانانی بایرن لە ھەوڵی یەکسان کردنەوەی ئەنجامەکە بوون لە خولەکی ٣٧ خیسۆس نافاز بە ھەڵە گۆڵی یەکسانی بۆ بایرن بەدەست ھێنا و ئە تایمە بە یەکسانی بە کۆتا گەیشت . 

لە تایمی دووەمدا یارییەکە بەھێزیەکی زۆری بە خۆیەوە بینی و لە خولەکی ٦٨ تیاگۆ ئەلکانتارا گۆڵی دووەم و بردنەوەی تۆمار کرد و بایرن مونیخ توانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی سەرکەوتن بەدەست بھێنێت .

یاری گەڕانەوە لە یاریگای ئاریانز ئارینا لە ڕۆژی چوارشەممە ١١/٤/٢٠١٨  ئەنجام ئەدرێت .


‌‌‌
4/4/2018 3:07:32 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ