هەواڵ

لە سنووری وارماوا ٤ ڕاوچی دەستگیرکران


بزاڤـ: ژووری ھەواڵ

مەفرەزەیەکی پۆلیسی دارستان و بنکەی وارماوا لە چوارچێوەی گەڕان  بە دەریاچەو ڕووبارەکاندا توانیان   (  ٤ ) ڕاوچی لە دەریاچەکەدا دەستگیربکرێن کە سەرقاڵی ڕاوکردنی ماسی بوو 

عقیدی پۆلیس، ھێمن کمرخان افندی  بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند:  لەئەنجامی گەڕان و پشکنینی دەرپاچە و ڕووبارەکان لەلایەن مەفرەزەیەکی پۆلیسی دارستان و بنکەی وارماوا سە ر بە بەشی پۆلیسی دارستانی شارەزوور  لە چوارچێوەی گەڕان  بە دەریاچەو ڕووبارەکاندا توانیان   (  ٤ ) ڕاوچی لە دەریاچەکەدا دەستگیربکرێن کە سەرقاڵی ڕاوکردنی ماسی بوو ھاوکات توانرا  دەست بگرن بەسەر زیاتر لە ( ١٧ ) ماسی قەبارە جیاواز لەگەڵ   (٢ ) ێەوڵ و (١) ئۆتۆمبێل و چوار تۆڕی ماسی دا دواتر  سەرجەم دەستگیرکراو و دەستبەسەرداگیراوەکان ڕادەستی یاسا کران بۆ ئیجرائاتی یاسایی لەگەڵیاندا ئەنجام بدرێت".

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان رووتیشی: لەگەڵ ئەوەی ڕاوچیەکان ڕادەستی یاسا کران بۆ لێپێچینەوە، مەفرەزەکانیان بەردەوامیان دەبێت لەپێناو پارێزگاریکردن لە سروشت و ژینگەی کوردستان و دەستگیرکردنی سەرپێچیکاران".

جێگەی ئاماژە پێکردنە، ئەم ساڵ لە ١٥/٣ ڕاوکردنی ماسی بە ھەموو  شێوەیەک قەدەغە کرا، لەبەرئەوەی لەئێستادا وەرزی گەرادانان و زۆر بوونی ماسی یە.





‌‌‌
4/3/2018 10:51:57 PM
Print Friendly and PDF