هەمەڕەنگ

کۆمپانیای کیا یەکەم وێنەی تازەترین ئۆتۆمۆبێلی کیا کۆریسی نایابی ئاشکرا کرد


بزاڤـ: شەماڵ مەولود

کیا مۆتۆرز تازەترین دیزاینی Kia Quorisی نایابی ئاشکرا کرد، ئەویش لە رێگەی نمایشکردنی زنجیرەیەک وێنەی دەرەوە و ناوەوەی ئۆتۆمۆبێلەکە، دروستکردنی دیزاینی Quorisی نوێ بە ھەماھەنگیی تەواو لە نێوان بارەگای دیزاینی جیھانیی کۆمپانیای Kia لە نامیانگ لە کۆریا و ستۆدیۆی دیزاینی ئەمەریکی بۆ ھێمای بازرگانی، لە ئیرڤین لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا بووە.
 کۆریس کۆکراوەی نێوان دیزاینێکی ھاوسەنگ و جوان لەگەڵ ھێلکاریی رێک و جوان و وردەکاریی ئەندازەییە و کەشوھەوایەکی ھاوچەرخ لە رێکوجوانی و سەرنجڕاکێشی دەخاتە سەر ئۆتۆمۆبێلی نەفەرھەڵگری گەورە. دیزاینەرانی کیا ئەو دیزاینەیان لە چەمکی دیزاینی " Gravity of Prestige" وەرگرتووە، کە تایبەتمەندە بە توانا و ھێز لە رێگەی وردەکارییە دەوڵەمەندەکانی و پلێتە پتەوەکەی.
رەگەزی سەرەکی لە دیزاینی تازەترین سیستەمی QUORIS لەو شاسیی نوێ و رەچەڵەکە دێرینەکەی پێشوویەتی، ئەو گۆڕانکارییە وردە لە رەچەڵەکی QUORIS ئاماژەیەکی بەھێزە لەسەر رووبەرە فراوانەکەی و پەرەپێدانی چاکسازیکردن لە کوالیتیی سواربوون و رەخساندنی رووبەرێکی فراوانتر بۆ سەرنشینان لە ناوەوە.
دیزاینێکی جوان و سادەی ناوەوە
جوانە لە رووی دیزاینەوە، ھەروەھا بە دیزاینێکی سادە لەسەر شێوازێکی بەرز، شوێنی دانیشتنی QUORIS ی نوێ شوێنێکی ئارام وھێمن بۆ شوفێر فەراھەم دەکات بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش. ھەروەھا کیا زنجیرەیەک لە تایبەتمەندی پێشخستووە کە چێژێکی زیاتر بە بەکارھێنەرانی دەبەخشێت.
شوێنی دانیشتن بەجۆرێک دیزاین کراوە تا رووبەر و حەوانەوەیەکی زیاتر دابین بکات، جامەکانی کە درێژتر و زۆر فراوانترن خۆشحاڵییەکی زیاتر بە سەرنشینانی دەبەخشێت بە بەروارد لەگەڵ نەوەکانی پێشخۆی، ھەرچی کوشنەکانیشیەتی بە پێستی ئەسڵی رازاوەتەوە، لەگەڵ داشبۆرد و بەرە دەرگە نەرمەکانی کە دیمەنێکی زۆر جوانی بەناوەوەی ئۆتۆمۆبیلەکە بەخشیوە.
تازەترین ئۆتۆمۆبیلی Kia QUORIS  لە کۆریا دروست دەکرێت.


‌‌‌
4/3/2018 10:39:20 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ