وەرزش

یانەی برایەتی بە بردنەوەیەک تامی دوو سەرکەوتنی کرد


 بزاڤ: توانا سیوەیلی 

ئەمڕۆ سێ شەممە لە خولی نایابی تۆپی پێی کوردستان لە قۆناغی دووەم و لە گەڕی دەیەم دا یانەی برایەتی شاری ھەولێر لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی شێروانەی شاری کەلاری کردوو بە تاکە گۆڵێک توانی سێ خاڵی گرنگ بەدەست بھێنێت و  گۆڵەکەی یانەی برایەتی لە خولەکی ٨٤ ھیوا جەلال تۆماری کردوو سەرکەوتنێکی گرنگی بە یانەکەی بەخشی .

بەم بردنەوەیە یانەی برایەتی توانی پێشەنگی خولی نایابی کوردستان وەربگرێت و سوود لە دۆڕانی یانەی ھەندرێن ببینێت کە بە یانەی زێرەڤانی بە  سێ گۆڵ دۆڕا  و  یانە برایەتی بە ١٧ خاڵ بە جیاوازی گۆڵ لە پێش یانەی ھەندرێنەوەیە ۆ کە ئەویش ١٧ خاڵی ھەیە .

یانەی برایەتی بەم بردنەوەیەی لە یانەی شێروانە بە یەک بردنەوە تامی دوو سەرکەوتنی کرد .

‌‌‌
4/3/2018 7:54:23 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ