وەرزش

ئەڵمانیا و دروستکردنی تۆپی پێ ئەوەی نایزانیت لە تۆپی پێی ئەڵمانیا و ھۆکاری بەھێزییەکەی


نوسینی ڕۆژنامەنوس و شیکەرەوەی وەرزشی: تەڵحە ئەحمەد
وەرگێڕانی: ڕەوەز ئەحمەد

تۆپی پێی ئەڵمانیا نمونەیەکی زۆر جوان و رێکی دنیای تۆپی پێی جیھانیە ، رۆشنبیرییەکی بەھێزیان ھەیە لە پابەند بون بە بریارەکان و وردبینیەوە ، نمونەیەکە بە ئامادەکاری دەست پێدەکات بە تەکتیک کۆتایی دێت
لە زۆربەی وڵاتەکانی جیھان ، بەھرەمەندی تۆپی پێ لەخوایەوە دروست دەبێت، تەنھا ئەڵمانیا نەبێت، کە خۆیان دروستی دەکەن
لە ئەڵمانیا تۆپی پێ دروست دەکرێت ، بەدەستی خۆیان دروستی دەکەن
کەوتن عەیب نیە ، شکست ئاساییە ، ھەموو ئەمانە گرنگ نین کە بە سەرکەوتنێکی گەورە و شۆرشێکی گرنگ کۆتایی بێت و واش لەو شکستانەی پیشوو بکەیت کە ئەزمونی لێوەربگیرێت
ھەر شتێک کە تۆ ئەمرۆ پێشکەشی دەکەیت، دەبێت رۆژی رابردوو ئامادەکاریت بۆ کردبێت، زۆر گرنگە کە ھەر ھەنگاوێک دەینێیت، پێشتر ئامادەکاری بۆ بکەیت
ئەمە یانی تۆپی پێی ئەڵمانیا، ئەوەی ئەمرۆ ئەیبینی، دوێنێ ئامادەکاری بۆ کردوە
پاش بردنی نازناوی مۆندیالی ١٩٩٠ ، دواتر یۆرۆی ١٩٩٦ ، پاشان نازناوی چامپیۆنز لیگ بۆ دۆرتمۆند، خەڵک چاوەرێی ھەیمەنەتی ئەڵمانیای دەکرد لە تۆپی پێدا، بەڵام بە پێچەوانەوە، تۆپی پێی ئەڵمانیا شکا و کەوتنێکی گەورەی بەچاوی خۆیەوە بینی لە مێژودا شتی وای نەبوە.
لەمۆندیالی ١٩٩٨ ئەڵمانیا کرایە دەرەوە، بایرن یاریی کۆتایی چامپیۆنز لیگی بە مان یو دۆراند، ئەڵمانیا لە یۆرۆی ٢٠٠٠ لەقۆناغی یەکەم کرایە دەرەوە، ھەرچەندە گەیشتە یاریی کۆتایی مۆندیالی  ٢٠٠٢ بەڵام ئەڵمانیەکان خۆشیان دەزانن کە بە مێژوو گەیشتونەتە ئەو قۆناغە نەک بە یاریزان وئەستێرەکانیان.
ھەر بۆیە خۆشیان دەیانزانی کە ئەم ئەڵمانیایەی ئێستا ھەیە درێژە ناکێشێت، بۆیە پلانێکیان دا رشت، پلانێکی دورودرێژی چەند ساڵە
پلانەکە بە بەھێزترین و باشترین پلان دادەنریت لە مێژووی تۆپی پێی جیھاندا
پلانەکە سودی شەخسی و جانبی تیا نەبوو، بەڵکو پلانێک بوو تەنھا لەبەرژەوەندی ئەڵمانیا و خزم خزمێنە و ئەمسەر و ئەوسەری تیا نەبوو
زانیان کە جیاوازیەکی زۆر ھەیە لە نێوان تۆپی پێی ئەڵمانی و تۆپی پێی جیھان، لە روی تەکتیک و پلان و یاریکردنەوە، بۆیان دەرکەوت کە ھەڵبژاردەکان کەوتونەتە یاریی خێرا و یەک لەمسە و تیکی تاکا لەکاتێکدا تۆپی پیی ئەڵمانیا خاو و خلیچک بوو
سەیرکەن تۆپی پیی ئەڵمانیا چی کرد
شاندێکی یەکێتییەکە سەردانی چەندین وڵاتیان کرد، وڵاتی پێشکەوتوو لە تۆپی پێ، وڵاتی دواکەوتوو لە تۆپی پێ، چونە بەرازیل، ئەرجەنتین، ئیتاڵیا ، ئینگلتەرا، فەرەنسا ، ئیسپانیا، ئەفریقا ، ئاسیا
لەکۆتایدا پلانێکیان دانا، یەکەم ھەنگاوی پلانەکە، کردنەوەی دوو سەد ناوچەی راھێنان بوو بۆ راھێنەر ، نەک بۆ یاریزان
خول دەکرایەوە بۆ راھێنەران بە پارەیەکی کەم ، واتە خولێکی یوفا بی ، بۆ راھێنەرێک ٣٥٠ ھەزار پاوەندی تێدەچوو
لەکاتێکدا ھەمان خول لە ئیسپانیا یان ئینگلتەرا لە نێوان ھەزار بۆ دوو ھەزار و پێنج سەد پاوەندی تێدەچوو بۆ راھێنەرێک.
سەیری ئەو جیاوازیە زۆرە ، ئەمەش بۆ ئەوەیە کە راھێنەری زۆری ئەڵمانی پێ بگات
کۆرسەکانیش بریتی بون لە فێرکاری لە ئەسیست و پاسی ورد و توانای جەستەیی و دەرونی، راھێنەرەکانیش لەسەر شێواز و پلانەکانی یۆھان کرۆیڤ پەروەردە کران.
بەمەش ئەڵمانیا توانی لەماوەیەکی کورتدا ٢٨ ھەزار و ٤٠٠ راھێنەری ئاستی بی پێبگەیەنێت
بە بەراورد بە ئینگلتەرا تەنھا ١٧٥٩ راھێنەری ئاستی بی پێگەیاند
سەبارەت بە ئاستی ئەی، ئەڵمانیا لەو ماوە کەمەدا ٥٥٠٠ راھێنەری پێگەیاند کەچی لە ئینگلتەرا تەنھا ٨٩٥ راھێنەر پێگەیەندرابوو
لەسەر ئاستی پیشەگەریش ئەڵمانیا ١٠٧٠ راھێنەری پێگەیاند لەکاتێکدا ئینگلتەرا تەنھا ١١٥ راھێنەری پێگەیاندبوو
سەیری ئەو جیاوازیە بکەن
ئەمە یەکەم ھەنگاوی پلانەکانی یەکێتیی تۆپی پێی ئەڵمانیا بوو
ئیستا ئەڵمانیەکان راھێنەریان دروستکردوە، شوێنی راھێنان، میزانییەکەی گونجاو ، تەنھا یەک شت مابو کە ئەویش دروستکردنی یاریزان و بەھرەمەند بوو
دروستکردنی یاریزان لە ئەڵمانیا زۆر سست بوو، ئەگەر بروا دەکەن، کلۆزە تا تەمەنی ٢٢ ساڵی لە تیپی چوارەمی ئەڵمانیا یایری دەکرد، کاتێک بوە یاریزانێکی پیشەگەر تەمەنی زۆر تێپەریبوو، لەکاتێکدا لە وڵاتەکانی تر لە ١٤ و ١٥ ساڵی دەدۆزرانەوە.
ئەمەش ئەوە ئەسەلمێنێت، کە ئەڵمانیا کەسی نەبوە بگەرێت بەدوای یاریزانی بەھرەمەند و نزیک بێت لەخولەکانی ترەوە ، پلە دوو سێ چوار و ئەوانی تر
ھەر بۆیە یەکێتیی تۆپی یێی ئەڵمانیا دەزگایەکی دروستکرد بۆ دۆزینەوەی یاریزانی بەھرەمەند، لەماوەی ١٠ ساڵدا ، ئەڵمانیا ، ژمارەیەکی زۆر یاریزانی دۆزیەوە، لەو شوێنانە راھێنانییان دەکرد و خولیان دەبینی کە پێشتر باسمان کرد.
ئەم یاریزانانە منداڵانە چیان وەردەگرت؟ پاسی ورد، پاسی درێژ ، تۆپ ھەڵدان بۆ ناو گۆڵ، راھێنانی جەستەیی، راھێنانی دەرونی، پلانەکانی شێوازی یاریکردنی یۆھان کرۆیڤ، شێوازی نانخواردن ، بەو منداڵیە، ھەمویان فێرکرا
ھەموو یەکێک لەو منداڵانە یاخود ئەو گەنجانەی لەو قوتابخانەیە بون ھەفتانە ٣٠ کاتژمێر راھێنانیان کردوە، واتە نزیکەی چوار کاتژمێر لە رۆژێکدا، ھەر وەک یاریزانێک کە تەمەنی ٢٥ ساڵ دەبێت، ئەوان بەو جۆرە راھێنانیان پێکردون.
جگە لەوەی لە مێشکی ھەمویان سەپێنراوە کە ئێوە پاڵەوانی جیھانن و رۆژێک لە رۆژان جامی جیھانی بەرز دەکەنەوە.
شتێکی زۆر گرنگی تر کە ئەڵمانیا کردی، کەمکردنەوەی بلیتی یارییەکانی لاوان و تازە پێگەیشتوان بوو بۆ ئەوەی ھاندەری زیاتر بچنە یاریگاکان و گەرموگوڕی زیاتر بە رکابەریەکان بدرێت.
وەک باس دەکرێت، ھەندێ یاریی لاوانی فرانکفۆرت ٥١ ھەزار کەس ئامادەی بینینی بون !!
ھەروەھا یەکێتیی تۆپی پێی ئەڵمانیا یانەکانی ناچار کردوە کەساڵانە بەشێک لە یاریزانەکانی لە تیپی ئەکادیمی بەکار بھێنێت، ئەمەش یانەکان ناچار دەکات کە تیپی ئەکادیمیای یانەکەیان بەھێز بکەن بۆیی یاریزانی باشیان دەستبکەوێت
چونکە یانەیەکی وەک بایرن تەنھا بۆی نییە بە پارە یاریزان بکرێت، بەڵکو ناچار کراوە کە یاریزان لە تیپی ئەکادیمیای یانەکەش بەکار بھێنیت.
ھەموو ئەمانە وایکرد ئەڵمانیا چی لێبێت؟
ئەڵمانیا گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی ٢٠٠٦ ، گەیشتە یاریی کۆتایی یۆرۆی ٢٠٠٨ ، پێش کۆتایی ٢٠١٠ ، پێش کۆتایی ٢٠١٢ ، بردنی مۆندیالی ٢٠١٤ ، بایرن میونشن گەیشتە یاریی کۆتایی ٢٠١٠ی چامپیۆنز لیگ ، بایرن میونشن گەیشتە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگی ٢٠١٢ ، گەیشتنی بایرن و دۆرتمۆند بە یاریی کۆتایی ٢٠١٣ ی چامپیۆنز لیگ 
دروستبونی ژمارەیەکی زۆر یاریزانی باشی لاو ، کە بەھۆیەوە توانی جامی کیشوەرەکان بە تیپی دوەم بەدەست بھێنێت.
جگە لە دروستبونی ژمارەیەکی زۆر یاریزان ی باش لانی کەم لە یەک پێگەی ئەڵمانیا ، تۆ دیقەت بدە
نوێریەکێکە لە باشترین گۆڵچیەکانی جیھان و شتیگنیش یەدەگیەتی
ھۆمێڵز یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانی جیھان ، بواتینگ یش تان لە بیر بێ
فلیپ لام و کیمیچ باشترین بەرگریکارەکانی لای چەپ و راست 
کروز و شڤاینشتایگەر و ئۆزێل وەک ھێلی ناوەراست
تەنھا کێشەی ھێرشبەر ھەیە لە ئەڵمانیا ، ئەویش ئێستا کاریان کردۆتە سەر دروستبونی ھێرشبەر ، کە دەڵێم ئێستا واتە ماوەی چەند ساڵێکە
جگە لە راھێنەری وەک لۆف و یۆرگن کلۆب و ھاینکس و چەندینی تر
شتێکی گرنگ
ئێستا لە خولی ئەڵمانیا لەسەدا ٦٩ یاریزانەکان ئەڵمانین ، واتە خەڵکی وڵاتی ئەڵمانیان و ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا سودی لێوەردەگرێت
ھەروەھا ئەڵمانیا لە بەھێزترین ئەو ھەڵبژاردانەیە کە ئێستا گەیشتۆتە مۆندیالی ٢٠١٨ و یەکێکیشە لە بەھێزترین پاڵێوراوەکان
ئەوەی زۆر گرنگە زۆربەی کادرەکانی یەکێتیی تۆپی پێی ئەڵمانیا، یاریزانەکانی پێشوی ئەڵمانیان، کە کێشەکانی خۆیان دەزانن و پێشتر لەو بیئەیە گەشەیان کردوە
فەساد و گەندەلی لەخولی ئەڵمانیا نییە، ئەوەی بگیرێت، دەدرێت بەدادگا و دەخرێتە زیندانەوە، بینیشمان پێشتر سەرۆکی بایرن زیندانی کرا.
لەمەوە دەبینین، تۆپی پێ لە ئەڵمانیا دروست دەکرێت، بەرھەم دەھێنرێت، نەک خۆرسک بێت و خۆی دروست بێت، پلانی بۆ دانراوە و بە پێی پلانەکان دەڕوات
ئەگەر تۆ ھاندەری تۆپی پێی، سەیری یاریی تۆپی پێ دەکەیت، پێویستە و ناچاریت کە رێز لە تۆپی پێی ئەڵمانیا بگریت، بەبونی مێژوویەکی جوان، بونی تیپێکی تۆکمە لە ئێستادا، وە بە دڵنیاییەوە لەداھاتوشدا وا دەمێننەوە.



تێبینی:
ئەم بابەتە وەرگێڕانە و لە چەند سەرچاوەیەکەوە وەرگیراوە ، سەرچاوەی سەرەکیش شیکەرەوە و رۆژنامەنوس تەلحە ئەحمەدە

‌‌‌
4/3/2018 7:51:12 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ